المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار بۆ هاوتا لوبنانییەکەی پشتیوانی عێراق بۆ ئاسایش وسەقامگیری لوبنان دووپاتدەکاتەوە


19:25 عێراق
2025-06-01
78800

سەرۆک کۆمار لە پێشوازی سەرۆک کۆماری لوبناندا، پشتیوانی عێراقی بۆ ئاسایش و سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان دووپاتکردەوە.

سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی حوزیران ٢٠٢٥ لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لەسەرۆک کۆماری لوبنان ،جۆزێف عەون و شاندی یاوەری. 
وتیشی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ هاوتا لوبنانییەکەی ئەنجامدا، لەو میانەیدا بەخێرهاتنی جۆزاف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنانی کرد و جەختی لە بەهێزی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و لوبنان و پەرۆشی پەرەپێدان و گەشەپێدانیان و گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەبوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
هەروەها تاوتوێی بارودۆخی لوبنان و ناوچەکه کرا و جەختیش له پێویستی هەوڵدانی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەشداریکردن لە گفتوگۆی هێمن و بنیاتنەر بۆ به دیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری له ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوه، هەروەها بارودۆخی فەلەستین و غەززە تاوتوێ کرا و هەردوو سەرۆک جەختیان لەگرنگی بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین لە گەیشتن بەمافەڕەواکانی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان کرد وهاوکات هەردوو سەڕۆک پشتیوانی خۆیان بۆ یه کڕیزی و سەقامگیری سوریا و پاراستنی سەروەری و ئاسایشی سوریا دووپات کردەوه .
دواتر کۆبوونەوەیەکی فراوانتر لە نێوان هەردوولا ئەنجامدرا، کەژمارەیەک بەرپرسی عێراقی و لوبنانی ئامادەی بوون و سەرۆک کۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی بەرامبەر لوبنان دووپاتکردەوە، لەسەربنەمای پشتگیریکردنی لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و خزمەت بە بەرژەوەندی گەلەکەی و ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق بەگوێرەی بڕیارەکانی لوتکەی بەغداد، هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ، بە هەماهەنگی لەگەڵ برایان و دۆستان، بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی لوبنانی برا و تا گەیشتن بە خواست و هیوای هەموو پێکهاتەکانی لوبنان و لای خۆیەوە سەرۆک عەون سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی پشتیوانی عێراق بەرامبەر بە لوبنان لە بوارە جیاجیاکان و ڕۆڵی لە یەکگرتن و دروستکردنی پردی هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا دەربڕی و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چەسپاندنی هاوکاریی دوو قۆڵی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان. هاوکات ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بەدۆخی لوبنان خستەڕوو و جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی لوبنان سیاسەتێکی ڕوون پەیڕەو دەکات کە پابەندە بە چاکسازی لە بوارە جیاجیاکاندا لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری و سەقامگیری لوبنان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الشرطة الاتحادية توضح حقيقة وقوع اشتباكات في مدينة الصدر

الشرطة الاتحادية توضح حقيقة وقوع اشتباكات في مدينة الصدر

2026-08-21 00:45 2717
نتائج امتحانات الدور الثاني للدراسة الابتدائية لتربية الكرخ الثالثة + رابط

نتائج امتحانات الدور الثاني للدراسة الابتدائية لتربية الكرخ الثالثة + رابط

2026-08-20 22:43 8491
حكومة الزيدي تتجه للبرلمان بموازنة 2027 وتضع الكهرباء في مقدمة الأولويات

حكومة الزيدي تتجه للبرلمان بموازنة 2027 وتضع الكهرباء في مقدمة الأولويات

2026-08-20 20:00 11271
أربيل تنتظر توضيحا إيرانيا بشأن هجمات المسيرات بالتنسيق مع بغداد

أربيل تنتظر توضيحا إيرانيا بشأن هجمات المسيرات بالتنسيق مع بغداد

2026-08-20 19:37 3617
رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

2026-08-20 18:50 8754
​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

2026-08-20 17:46 3509
إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

2026-08-20 17:02 8183
أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

2026-08-20 15:34 4605
قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 5052
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 4681
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 13058
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 5050
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 5428
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 15099
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 5042
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 12267
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 7694
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 25036