المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر بایەخی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی کەرکوك و ناوچە جێناکۆکەکان کردەوە


17:12 عێراق
2024-01-07
31570

ئەمرۆ یەکشەممە" لەتیف جەمال رەشید " سەرۆک کۆمار،جەختی لەسەر بایەخی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی کەرکوك و ناوچە جێناکۆکەکان کردەوە
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار دا هاتووە : ئەمرۆ یەکشەممە"لەتیف جەمال رەشید " سەرۆک کۆمار ، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە "خالید شوانی" وەزیری داد و "نزار محەمەد سەعید ئامێدی" وەزیری ژینگە، کە "ئەبوبەکر سدیق" ئەندامی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی (140) و ژمارەیەك لە لێپرسراوان ئامادەیبون.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی وڵات و شاری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی کرا، سەرەڕای تاووتوێکردنی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.
بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە :- سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پاراستنی دەستکەوتەکان کردەوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی ئاستی بژێویی هاووڵاتیان،و بەهێزکردنی یەکێتیی نیشتمانی و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
هەر لە دیدارەکەدا،کارەکانی لیژنەی باڵای مادەی (140)ی دەستور خرانەڕو، لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار پێویستی بەدواداچوون بۆ کاراکردنی بڕیارەکانی لیژنەکە لەڕێگەی کاری هاوبەش لەگەڵ دامودەزگا حکومییەکان دوپاتکردەوە، بەشێوەیەک کە پاراستنی مافی هاووڵاتیان و پێکهاتەکانی ناو کەرکوك مسۆگەربکات.
هەروەک سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر بایەخی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی کەرکوك و ناوچە جێناکۆکەکان لەڕێی جێبەجێکردنی یاسا و پیادەکردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەژێر رۆشنایی تەوافوقی سیاسی لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا.
هەر بەپێی بەیاننامەکە لە دیدارەکەدا،ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و رێژەی باشی بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە دەنگدان لە پارێزگای کەرکوکدا خرایەڕو. لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆک کۆمار دوپاتیکردەوە، کە پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای کەرکوك لەپێناو جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی پارێزگاکە و ناوچە جێناکۆکەکان بەشێوەیەك ماف بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێندرێتەوە و زیانلێکەوتوان قەرەبوبکرێنەوە و دەرهاویشتە کەڵەکەبوەکانی بڕیارە ناڕەواکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، چارەسەربکرێن، کە  بەئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافی دەریکردبون.
لەلایەن وەزیرانی داد و ژینگەوە ستایشی تێڕوانینەکانی سەرۆک کۆمار کرا لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی مادەی (140)ی دەستور، کە دەبنەهۆی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەهەڵپەسێردراوەکان بەگوێرەی یاسا و تەوافوقی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
هەروەها بەڕێز ئەبوبەکر سدیق ئەندامی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی (140) رونکردنەوەی لەبارەی کارەکانی لیژنەکە و ئەوەی بە ئەنجامگەیشتوە و ئاستەنگەکانی بەردەم تەواوکردنی کارەکان پێشکەشکرد، جگە لە خستنەڕوی کۆمەڵێک پێشنیار بۆ پاڵپشتیکردنی کارەکانی لیژنەکە و ئەنجامدانی ئەرکەکانی.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

2026-10-03 17:58 324
أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 1471
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 2451
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 2167
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 2045
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 2022
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 2575
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 5478
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3074
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 6226
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 5365
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 10309
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5533
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 10314
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 9821
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 5831
اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

2026-10-02 18:12 4509
الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

2026-10-02 16:05 10405