سەرۆک کۆمار داوا له موقته‌دا سه‌در دەکات به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا بكات
عه‌بدولله‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كرد و داوایكرد، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا بكات و بڕیاره‌كه‌ی بۆ بایكۆتی پرۆسه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه .
عه‌بدولله‌تیف جه‌مال ڕه‌شید له نامه‌یه‌كدا داوای له موقته‌دا سه‌در كردوه، بڕیاره‌كه‌ی بۆ بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره له مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025 ئه‌نجامبدرێت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكات.
مانگی ڕابردو موقته‌دا سه‌در به‌شداری نه‌كردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به "گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران" كرد، هاوكات ڕایگه‌یاندبو عێراق "دوا هه‌ناسه‌ی خۆی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
له مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2022، سه‌در بڕیاریدا له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكشێته‌وه و به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردنێكی داهاتو نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به سیاسه‌تمه‌داره "گه‌نده‌ڵه‌كان"ه‌وه نه‌به‌ستێته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ش دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی هات بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر 73 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی.



