المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار : عێراق سیاسەتی کاریگەر بە ئامانجی بەدەستهێنانی گەشەپێدانی سەقامگیر گرتۆتەبەر


08:25 عێراق
2025-01-25
98979

لە کاتی بەشداریکردنی لە دانیشتنێکی دیالۆگیدا لەسەر باشتر بەکارهێنانی زەوی سەرۆک کۆمار جەختی کردەوه کەعێراق سیاسەتی کاریگەر بە ئامانجی بەدەستهێنانی گەشەپێدانی سەقامگیر گرتۆتەبەر 
بەپێی بڵاوکراوەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی موتەڵع کەوتووە تیایدا هاتووە"لە چوارچێوەی بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کە لە داڤۆس بەڕێوەچوو لە ڕۆژی هەینی 24 ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەنتەری کۆڕبەندی داڤۆس بەشداری لە دانیشتنێکی دیالۆگی کرد بە ناونیشانی "بەرەو زەوییەکی سەقامگیرتر لە ڕێگەی نۆژەنکردنەوەی زەوی".

لە کۆبوونەوەکەدا کە بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکرتێری جێبەجێکاری پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون (UNCCD) ئیبراهیم تیاو، وەزیری کشتوکاڵی ئەفریقای باشوور گوین ستەینهویزن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی راوێژکاری توێژینەوەی کشتوکاڵی نێودەوڵەتی (CGIAR) خاتوو ئیسمەهان ئەلوافی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نیو ئایرۆ فارمس خاتوو مۆلی مۆنتگۆمری و جێگری سەرۆک وەزیرانی مەنگۆلیا بەڕێز توگمەدین دورژانخاند ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆک کۆمار وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەسەر ئەزموونی خۆی وەک ئەندازیارێکی پسپۆڕی بەڕێوەبردنی ئاو کردەوە کە دەیان ساڵ ئەزموونی پیشەیی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمی ئاو و پەرەپێدانی شێوازەکانی بەکارهێنانی زەوی.

سەرۆک کۆمار لە وتارەکەیدا گوشارەکانی سەر عێراقی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی ئاو و بەبیابانبوون ڕوونکردەوە و تەئکیدی لەوە کردەوە کە عێراق دەستەوەستان نیە لەبەرامبەر ئەم تەحەدایانەدا، بەڵکو هەنگاوی یەکلاکەرەوە و کۆنکرێتی ناوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان لەڕێگەی سیاسەتی کاریگەرەوە بەمەبەستی بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.

هەروەها خاڵە سەرەکییەکانی پلانی عێراقی سەبارەت بە ستراتیژی درێژخایەنی گەشەپێدانی ئابووری بەتایبەتی لەبوارەکانی کشتوکاڵ و وزە و ئاسایشی ئاو باسکرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە لەئێستادا عێراق بەشداری دانوستاندنەکانی بەردەوامی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا و ئێران دەکات بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات.

ئەم دانوستانانە ئەولەویەتی ستراتیژین بۆ داهاتووی ناوچەکەمان، هەروەها کارکردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان بۆ گرتنەبەری کرداری کشتوکاڵی خۆڕاگری کەشوهەوا و دەستەبەرکردنی دەستگەیشتن بە سەرچاوەی دارایی و شارەزایی پێویست بۆ سەرکەوتن.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و شارەزایان لە سەرۆکایەتی کۆمار د.عەلی ئەلشوکری و باڵیۆزی عێراق لە کۆنفیدراسیۆنی سویسرا  د.محەمەد ئەلدەباغ ئامادەبوون.

ئەمەش دەقی وتەکەی سەرۆک کۆمارە کەلەبڵاوکراوەکەدا هاتووە :

خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لەم کۆبوونەوە گرنگەدا لەگەڵتانم. وەک ئەندازیارێکی بەڕێوەبردنی ئاو کە دەیان ساڵ ئەزموونم هەیە، بەشێکی گەورەی کارەکەم تەرخان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمی ئاو و پەرەپێدانی شێوازەکانی بەکارهێنانی بەردەوامی زەوی.

ئەم تەحەدایانە بۆ من نوێ نین و تەنیا بابەتی تیۆری نین. واقیعێکی بەپەلەن کە پێویستمان بە خێرایی کارکردن هەیە.
خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ ستراتیجی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بە شێوەیەکی کاریگەر و ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێوە باس دەکەم.

دانیشتنی ئەمڕۆ، بە ناونیشانی "بەرەو زەوییەکی سەقامگیرتر لە ڕێگەی نۆژەنکردنەوەی زەوی"، تیشک دەخاتە سەر تەحەدایەکی گرنگی جیهانی: تێکچوونی زەوی

٪40 ی زەوی جیهان بەپیتی خۆی لەدەستداوە و هەڕەشە لە سەلامەتی ژینگەی ئابووری و کۆمەڵایەتیمان دەکات.

ئەم دیاردەیە بۆتە هۆی دابەزینی بەرهەمی کشتوکاڵ و پیسبوونی ڕێڕەوەکانی ئاو، هەروەها زیادبوون و خێراکردنی وشکەساڵی، ئابووری و بژێوی ژیانی لە سەرانسەری جیهاندا خستووەتە مەترسییەوە.
عێراق بەدەر نییە لەم تەحەدایانە. نزیکەی ٪39ی خاکەکەمان بەبیابان بووە، لە کاتێکدا سەرچاوەکانی ئاومان کە بنەمای کشتوکاڵ و بژێوی ژیانن، لە ژێر فشاردایە.

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمبوونەوەی ئاو لە ڕووبارەکانەوە لە وڵاتانی دراوسێوە بارودۆخەکە خراپتر بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، عێراق لە بەرامبەر ئەم تەحەدایانەدا بێدەنگ نییە،
ئێمە هەنگاوی یەکلاکەرەوە و کۆنکرێتی دەنێین بۆ چارەسەرکردنیان، لە ڕێگەی سیاسەتی کاریگەرەوە بە ئامانجی بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.

ڕێگەم بدەن هەندێک لەو دەستپێشخەرییانە لەگەڵ ئێوە باس بکەم کە دەستمان بە جێبەجێکردنیان کردووە:

* یەکەم و گرنگترین هەنگاو باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی ئێستامانە، لەڕێگەی بەرزکردنەوەی کاریگەری ئاو، پەرەپێدانی سیستەمی ئاودێری مۆدێرن، هەروەها کۆکردنەوەی ئاوی باران بۆ بەکارهێنانی لە ئاودێری زەویدا.

 

* پرۆگرامێکی نیشتمانی 10 ساڵەی فیدرالی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون:

 

ئەم پرۆگرامە جەخت دەکاتە سەر دارستانسازی، پاراستنی خاک و پەیڕەوکردنی شێوازی کشتوکاڵی بەردەوام.

فراوانکردنی پڕۆژەکانی پشتێنەی سەوز ، ئێمە لە پرۆسەی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە دەوروبەری شارەکانمانداین بۆ کەمکردنەوەی مەترسی زیادەڕەوی بیابان لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕووەکی خۆماڵی کە بەرگەی وشکەساڵی دەگرن .

ئەم هەوڵانە بەشێکی دانەبڕاون لە ستراتیژی گەشەپێدانی ئابووری درێژخایەنی عێراق، بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ، وزە و ئاسایشی ئاو.
گەشەپێدانی بەردەوام گەرەنتی ڕاستەقینەی گەشەی هاوسەنگ کە تەندروستی ژینگەمان بۆ نەوەکانی داهاتوو دەپارێزێت.

لە گەڕانمان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، ئێمە بەرەو وزەی نوێبووەوە دەڕۆین. ئێمە کشتوکاڵی ژیرانە بەرز دەکەینەوە، جۆراوجۆر کردنی دانەوێڵە، پەرەپێدانی کشتوکاڵی ئەندامی و نوێبووەوە، هەروەها یاساکانی بەکارهێنانی زەوی توندتر دەکەین.

ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئاو پێویستی بە هاوکاری سنووری هەیە.

عێراق لە ئێستادا خەریکی دانوستانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا و ئێران، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات.

ئەم دانوستانانە ئەولەویەتی ستراتیژین بۆ داهاتووی ناوچەکەمان.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، عێراق شانبەشانی رێکخراوە جیهانییەکانی وەک پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون (UNCCD)، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO)، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) و بانکی جیهانی کار دەکات بۆ گرتنەبەری کرداری کشتوکاڵی خۆڕاگری کەش و هەوا و دەستەبەرکردنی دەستگەیشتن بە پارە و شارەزایی پێویست بۆ سەرکەوتن.

لە کۆتاییدا، ئێمە دەزانین کە چارەسەری بەردەوام تەنها لە ڕێگەی کرداری ناوخۆیی کاریگەرەوە بەدەست دەهێنرێت و هاندانی کۆمەڵگا بنەمای ستراتیجیمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان پێکدەهێنێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يتراجع في بغداد ويرتفع في أربيل مع إغلاق التداولات

الدولار يتراجع في بغداد ويرتفع في أربيل مع إغلاق التداولات

2026-07-01 17:13 1862
ترامب: اجتماعنا مع إيران كان ممتازاً وإحراز تقدم في الاتفاق

ترامب: اجتماعنا مع إيران كان ممتازاً وإحراز تقدم في الاتفاق

2026-07-01 16:41 1848
إدارة مطار بغداد: الحريق خارج المنشآت التشغيلية ولا تأثير على الرحلات

إدارة مطار بغداد: الحريق خارج المنشآت التشغيلية ولا تأثير على الرحلات

2026-07-01 15:00 3396
المباشرة بصرف رواتب المتقاعدين لشهر تموز

المباشرة بصرف رواتب المتقاعدين لشهر تموز

2026-07-01 14:45 3852
التربية تعلن نتائج الصف الثالث المتوسط + رابط

التربية تعلن نتائج الصف الثالث المتوسط + رابط

2026-07-01 14:00 2607
إعفاء وتدوير عدد من مديري تشكيلات وزارة الصناعة بأمر وزاري

إعفاء وتدوير عدد من مديري تشكيلات وزارة الصناعة بأمر وزاري

2026-07-01 13:33 3052
مكتب السيد السيستاني: إلقاء مياه المجاري والمخلفات في الأنهار محرم شرعاً

مكتب السيد السيستاني: إلقاء مياه المجاري والمخلفات في الأنهار محرم شرعاً

2026-07-01 12:45 2924
سند: العراق ماضٍ ليكون مركزاً إقليمياً للاتصالات وممراً دولياً للبيانات

سند: العراق ماضٍ ليكون مركزاً إقليمياً للاتصالات وممراً دولياً للبيانات

2026-07-01 12:00 3885
الدولار يفتتح تعاملات اليوم على انخفاض في الأسواق العراقية

الدولار يفتتح تعاملات اليوم على انخفاض في الأسواق العراقية

2026-07-01 11:15 4167
الأنواء الجوية: ارتفاع درجات الحرارة وطقس صحو لأربعة أيام

الأنواء الجوية: ارتفاع درجات الحرارة وطقس صحو لأربعة أيام

2026-07-01 09:35 4387
الأهداف العكسية تهدد رقم مونديال 2018 القياسي في كأس العالم

الأهداف العكسية تهدد رقم مونديال 2018 القياسي في كأس العالم

2026-06-30 21:22 5128
التربية تحدد يوم غد رسمياً موعد إعلان نتائج الثالث متوسط

التربية تحدد يوم غد رسمياً موعد إعلان نتائج الثالث متوسط

2026-07-01 00:01 7401
ضبط أكثر من 20 بطاقة كي كارد معدة للتهريب في مطار بغداد الدولي

ضبط أكثر من 20 بطاقة كي كارد معدة للتهريب في مطار بغداد الدولي

2026-06-30 21:01 6210
الحلبوسي: رفع الحصانة عن النواب لا يعني إدانتهم… ولا حصانة لفاسد

الحلبوسي: رفع الحصانة عن النواب لا يعني إدانتهم… ولا حصانة لفاسد

2026-06-30 22:01 6163
الزيدي يصدر تعليمات مشددة لتنظيم الزيارات المليونية بأبهى الصور

الزيدي يصدر تعليمات مشددة لتنظيم الزيارات المليونية بأبهى الصور

2026-06-30 22:39 5583
الأمين العام لمجلس تعاون دول الخليج: أمن العراق يمثل أولوية لنا

الأمين العام لمجلس تعاون دول الخليج: أمن العراق يمثل أولوية لنا

2026-06-30 19:34 5444
حارس ألمانيا يعلن اعتزاله اللعب دولياً للمرة الثانية

حارس ألمانيا يعلن اعتزاله اللعب دولياً للمرة الثانية

2026-06-30 18:27 5523
وزير الخارجية يؤكد اعتماد حصر السلاح بيد الدولة بسياسة العراق الجديدة

وزير الخارجية يؤكد اعتماد حصر السلاح بيد الدولة بسياسة العراق الجديدة

2026-06-30 18:01 5190