سەرۆک کۆمار هەڵوێستی عێراقی دووپات دەکاتەوە بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی لیبیا و سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی
سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید،هەڵوێستی عێراقی دووپات کردەوە بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی لیبیا و سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە"سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید، لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە داڤۆس پێشوازیکرد لە عەبدولحەمید دەبەیبە سەرۆک وەزیری لیبیا.
ڕاگەیەندراوەکە وتیشی" لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریکاری لەو بوارانە کرا کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی برا دەکات و پاڵپشتی لە چۆنیەتی گەشەپێدانیان دەکەن، تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەوەرێکی تری دیدارەکە بو".
سەرۆک کۆمار بەپێی ڕاگەیەندراوەکە"هەڵوێستی عێراقی دووپات کردەوە بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی لیبیا و سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی".
لە میانەی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش، بە مەبەستی دروستکردنی دیدگایەکی یەکگرتوو کەچارەسەری ئاستەنگی سیاسی و ئابووریی ناوچەکە بکات و گرنگیی بەردەوامی هەوڵەکانی دوپاتکردەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و چارەسەری ئاشتیانە بۆ ناکۆکییەکانی ئێستا و خۆ بەدوورگرتن لە هەمو پەرەسەندنێک.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری ئاستی سیاسی و ئەمنی و فەرهەنگی و گەشتیاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جگە لە کارکردن لەسەر واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هاوتا لیبییەکەی.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیری لیبیا بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پاڵپشتی لیبیا بۆ هەوڵەکان دوپاتکردەوە بۆ پەروپێدانی هاریکاری لەسەر ئەو مەسەلانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە هەیە و پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەکە لە بوارە گرنگەکاندا دوپاتکردەوو، بەتایبەتی لە کەرتی تەندروستی و ژێرخانی وڵات بۆ هێنانەدی بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا و بەهێزکردنی پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوو وڵات .
