سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هاندەرانی دەکات
لە پەیامێکیدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هاندەرانیکرد بەبۆنەی دەستنیشانکردنی هاندهرانی یانەی زاخۆ لهلایهن فیفاوه وەک باشترین هاندهر لەسەر ئاستی جیهان.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە،سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ
وتیشی پیرۆزباییی گەرمتان لێدەکەین بە بۆنەی دەستنیشانکردنی هاندهرانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ لهلایهن فیفاوه وەک باشترین و کاریگەرترین هاندهر لەسەر ئاستی جیهان.
ڕوونیشیکردەوە ئەم دەسکەوتە، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا وتی هیوای سەرکەوتن بۆ یانەی زاخۆ و سەرجەم یانەکانی کوردستان و عێراق و هاندەرانیان ئەخوازم لە پێناو پێشخستنی وەرزش و چەسپاندنی گیانی ئاشتی و برایەتی لە نێو کۆمەڵانی خەڵکدا.
