المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە تۆماس سایلەر سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق


19:22 عێراق
2024-04-01
32277

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە تۆماس سایلەر سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوه‌" لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 1-4-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە، کە عێراق سورە لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی یاسا و بناغەکانی دادپەروەری و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ. لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت بەرنامەی بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و چالاککردنی کەرتی ئابوری و هاندانی دەرفەتی وەبەرهێنان داڕشتوە.
هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بە بایەخی رۆڵی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان کرد لە گواستنەوەی وێنەی راستەقینەی پێشکەوتنە پۆزەتیڤەکانی عێراق بۆ وڵات و گەلەکانیان بەتایبەت لە بواری ئاسایش و سەقامگیری، کە شارەکانی عێراق بەخۆیانەوەدەبینن، سەرەڕای باشتربونی رەوشی ژیانی هاووڵاتیان. هەروەك رونیکردەوە، عێراق چەندین پێکهاتە و مەزهەب لەخۆدەگرێت و بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیانی هاوبەش بەشێوەیەکی ئاشتیانە.
سەرۆك کۆمار باسی لەوەکرد، کە سەرۆکایەتی کۆمار کاریکرد بۆ ئازادکردنی نزیکەی (9) هەزار راگیراو، کە ماوەی سزاکانیان تەواوکردبو یاخود بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیرکرابون، ئەم هەنگاوەشی لەڕێی لیژنەیەکەوە ناوە، کە لە سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی دەسەڵاتی باڵای دادوەری و وەزارەتەکانی داد و ناوخۆ و راوێژکاری ئاسایشی ناوخۆ پێکهاتبوو.
سەرۆك کۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی دوپاتکردەوە لەبارەی دۆزی فەڵەستین و مافی فەڵەستینییەکان لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، کە قودسی پیرۆز پایتەختی بێت، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر پێویستی راگرتنی دەستدرێژییەکان بۆسەر غەززە و خەڵکی بێ دیفاع، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە رێگەبدرێت بە گەیاندنی یارمەتیی پزیشکی و خۆراک بە کەرتی غەززە.
لای خۆیەوە بەڕێز تۆماس سایلەر خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆك کۆمار دەربڕی و جەختیکردەوە لە گرنگی رۆڵی یەکێتیی ئەوروپا لە فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابوری و ئەمنی، ئاماژەی بەوەشدا، کە عێراق هاوبەشێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا.   

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 1861
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 3256
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 2424
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 4608
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 3803
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 8919
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5025
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 9326
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 8508
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 5251
اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

2026-10-02 18:12 4299
الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

2026-10-02 16:05 9041
​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

2026-10-02 14:11 4463
سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

2026-10-02 13:00 6468
تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

2026-10-02 08:58 5866
توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

2026-10-02 11:56 6409
طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

2026-10-02 11:52 9792
بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 6668