سەرۆک کۆماری ئێران: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گوزارشت لە ئیرادەی گەلی عێراق دەکەن
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق گوزارشتی ڕاستەقینەی ئیرادەی گەلی عێراقە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەسعوود پزیشکیان پێگەیشت و تێیدا پیرۆزبایی لە عێراق بە حکومەت و گەلەوە کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانییەوە، کە ئەنجامەکانی گوزارشت لە ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلی عێراق دەکات.
وتیشی سەرۆک پزیشکیان پیرۆزبایی لە ئەو سەرکەوتنە کرد کە بەڕێز سودانی و هاوپەیمانییەتییە سیاسییەکەی (ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان) لە ئەنجامەکانی دەنگداندا یەکەمی لەسەر ئاستی نیشتمانی بەدەست هێنا، هیوای پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ گەلی عێراق خواست لە ڕێبازی بنیاتنانی دیموکراسی و بەدیهێنانی بووژانەوەی گشتگیردا.
هەر لە پەیەوەندییەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان بە شێوەیەک کرا، کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی عێراق و ئێران بکات.
