سەرۆکانی پەرلەمان و بەرەی تورکمانی جەخت لە بەهێزکردنی شەراکەتی نیشتمانی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا دەکەنەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی و سەرۆکی بەرەی تورکمانی، محەمەد سەمعان ئاغا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیان لە بەهێزکردنی شەراکەتی نیشتمانی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی کرد."
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەمعان پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک بۆ خولی شەشەم، هیوای "سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
نووسینگەکە ئەوەشی خستەڕوو کە لە میانی دیدارەکەدا، جەخت کرایەوە لەسەر بەهێزکردنی شەراکەتی نیشتمانی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان، هەروەها هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان کوتلە پەرلەمانییە جیاوازەکان و کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران
