سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان دیاریکرد
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم: ڕۆژی 2ـی تشرینی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی یەکەمی دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکرد و گوتی: "ڕۆژی 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت".
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاگادارکردەوە.
لەبارەی ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوونیکردەوە کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات و ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەک یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
كلمات مفتاحية
- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
- پەرلەمانی کوردستان
- هەرێمی کوردستان
- خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
- نێچیرڤان بارزانی
- هەڵبژاردنی پەرلەمان
