سەرۆکایەتی پەرلەمان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی خامنەیی و ژمارەیەک لە ڕێبەرانی ئێران دەردەبڕێت
ئەمڕۆ یەکشەممە،سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران،پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی ئێران کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، سەید "عەلی خامنەیی" و ژمارەیەک لە سەرکردە ئێرانییەکان.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، تیایدا ڕایگەیاندووە: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران "سەید عەلی خامنەیی " و ژمارەیەک لە سەرکردە ئێرانییەکانمان پێگەیشت.
ئاماژەی بەوە شکردووە: لەم کۆستە گەورەیەدا سەرەخۆشی لە گەلی بەڕێزی ئێران دەکەین و جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەکەینەوە کە داوای ڕاگرتنی شەڕ و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و پەنابردن بۆ ئامرازە ئاشتیانەکان دەکات کە یاسا نێودەوڵەتییەکان پەسەندیان کردووە، بە جۆرێک کە گەلانی ناوچەکە لە ڕشتنی خوێنی زیاتر و زیانەکان بپارێزێت و ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی بپارێزێت.
