سەرۆکایەتی کۆمار بە ئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکان شەرمەزار دەکات و داوای ڕێکاری بەپەلە دەکات
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بەئامانجکردنی کێڵگە نەوتییەکانی خورمهڵه له پارێزگای ههولێر، کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی دیکە سەركۆنە دەكەن و داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەکات، ڕێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویكردەوە، بەئامانجکردنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم سەركۆنە دەكەن و دوبارەبونەوەی ئەم هێرشەی ئاشکرایانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکات. بناغەکانی ئابوری لاواز دەکات و نوێنەرایەتی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییە گشتیەکانی دەوڵەت و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان دروستدەکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكان بناغەکانی ئابوری لاواز دەکات و نوێنەرایەتی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییە گشتیەکانی دەوڵەت و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان دروستدەکات. پێویستی بە هەوڵی زیاترە بۆ پاراستنی ئاسانکارییە ئابورییەکانمان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بۆ ئەوەی لە وڵاتدا کاربکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەکات، ڕێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و پێشگرتن لە دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە هێرشە تیرۆریستیانەی کە مەترسی لەسەر ئابوری عێراق و ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی دروست دەکەن.
