سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی لەبڕیاری ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و قەوارەی زایۆنی دەکات
سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی لەبڕیاری ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و قەوارەی زایۆنی کرد.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، بڵاویکردەوە"سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی لەبڕیاری ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و قەوارەی زایۆنی دەکات، لە کاتێکدا دەستخۆشی لەم بڕیارە دەکەین و چاوەڕوانی جێبەجێکردنیشی دەکەین و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە دان بەخۆدابگرن و خۆیان لە پەرەسەندنی زیاتر بەدوور بگرن، بۆ پووچەڵکردنەوەی پڕۆژەی زایۆنی، کەهەوڵدەدات کۆماری ئیسلامی و ناوچەکە بەرەو ململانێیەکی بەرفراوان ڕابکێشێت، پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو هەنگاوێک دووپات دەکەینەوە کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بچەسپێنێت، لە کاتێکدا ڕۆڵی ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێنین، لە پێشەنگییانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەوڵەتی قەتەر و هەموو ئەوانەی کاریان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە، هاوکات داوای بەردەوامی هەوڵدان دەکەین بۆ ڕاگرتنی جەنگی غەززە و هەنگاونان بەرەو چارەسەرێکی هەمەلایەن و دادپەروەرانە بۆ پرسی فەلەستین لە ڕێگای جێبەجێکردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتیەکان و یارمەتیدانی گەلی فەلەستین بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەنووسی خۆیان.
