سەرۆکایەتیی کۆمار پەسەندکردنی بڕیاری ناساندنی ئەنساروڵڵا و حزبوڵڵای لوبنانی وەک گرووپێکی تیرۆریستی ڕەت دەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکایەتیی کۆمار ڕەتیکردەوە کە بڕیاری ناساندنی ئەنساروڵڵا و حزبوڵڵای لوبنانی وەک گرووپێکی تیرۆریستی پەسەند کردبێت.
سەرۆکایەتیی کۆمار لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتوووە، ڕایگەیاند: ئاگاداربوون یان پەسەندکردنی بڕیاری ناساندنی گرووپی ئەنساروڵڵا و حزبوڵڵای لوبنانی وەک گرووپی تیرۆریستی، و بلۆککردنی سەرمایە و پارەکانیان ڕەت دەکاتەوە.
هەروەها وتیشی: بڕیاری لەم شێوەیە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار ناکرێن، ڕوونیشیکردەوە کە ئەوەی بۆ وردبینی و پەسەندکردن و بڵاوکردنەوە بۆ سەرۆکایەتی دەنێردرێت، تەنها ئەو یاسایانەن کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دەدات لەگەڵ مەرسوومە کۆمارییەکان، بەڵام بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیارەکانی لیژنەی بلۆککردنی پارەی تیرۆریستان و بڕیارەکانی لیژنەی سپیکردنەوەی پارە و ئەو ڕێنماییانەی لە هەر لایەنێکەوە دەردەچن، ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار ناکرێن.
ئاماژەی بەوەشدا کە سەرۆکایەتیی کۆمار ئاگاداری بڕیاری ناساندنی ئەنساروڵڵا و حزبوڵڵا وەک گرووپی تیرۆریستی و بلۆککردنی پارەکانیان نەبووە و نەیبینیوە، تەنها لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نەبێت
