سەرۆکی ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ درێژبکرێتەوە
پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئێران کۆبوونەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ـی تشرينی دووەمی 2023) ڕایگەیاند: "بە چاودێریی و ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر ئیبراهیم ڕەئیسیی, سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و دکتۆر میهرداد بەزرباش وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێران و دکتۆر ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزگاری کوردستان (سنە), بەشداریمانکرد لە کردنەوەی وێستگەی شەمەندەفەری سنە و هێڵی شەمەندەفەری کوردستان، لە مەراسیمەکەدا بە فەرمیی پێشوازیی و بەخێرهاتنی پارێزگاری سلێمانی کرا"، سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوەو ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوەو پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیی و ترانزێتییەکان لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان بەهێزتر بکرێت و پارێزگاری سلێمانی وتیشی: «داوای کردنەوەی مەرزی سازان لە پارێزگای هەڵەبجەشمان گەیاندە سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئومێدی ئەوەی لە ئایندەدا ئەم مەرزەیش بە فەرمیی بکرێتەوە».
