سەرۆکی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە: وەڵاممان توند دەبێت
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە هۆشداریدا کە وەڵامی ئێران بۆ هەر دەستدرێژییەکی "ستەمکارانە" توند و بەژان دەبێت، و دەبێتە هۆی پەشیمانی لایەنی دەستدرێژیکار.
مەسعود پزیشکیان، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "X" نوسیویەتی، "وڵاتەكەمان بۆ بەرگریکردن لە ئاسایش و سەروەری خۆی دودڵ نابێت"، جەختیشیکردەوە کە "هەر کارێکی دوژمنکارانە بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی بەدوادادێت، کە تێچویەکی زۆر دەخاتە سەر ئەو لایەنەی ئەنجامیدەدات".
لە لایەکی دیكەوە عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، جەختی کردەوە کە ترەمپ "بە باشی دەزانێت" کە "ئێران بە ڕێنمایی ڕێبەرەكەی، بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی پیشەسازی ئەتۆمی ئاشتییانە و بەهێزکردنی بەرگری خۆی بەبێ پشتبەستن بە هیچ پشتیوانییەکی دەرەکی"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "تاران پشتگیری لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەکات و لە مافە یاساییەکانی پاشەکشە ناکات".
