سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری: وەفاداری بۆ شەهیدان بە بنیاتنانی دەوڵەت و قەتیسکردنی چەک لە دەستیدا دەبێت
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری فایەق زەیدان ئەمڕۆ یەکشەممە دووپاتیکردەوە کە وەفاداری بۆ شەهیدان بەبنیاتنانی دەوڵەت و قەتیسکردنی چەک لە دەستیدا دەبێت.
دادوەر زێدان" لە شەشەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتن"دا ڕایگەیاند: هێشتنەوەی چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بە واتای دەستبەرداربوون لە قوربانییەکان نایەت، بەڵکو سەلماندنی ئەوەیە کە ئەو کەسەی لە کاتی جەنگدا چەکی بۆ بەرگری هەڵگرتووە، لە کاتی ئاشتیدا یەکەم کەسە کە پابەندی یاسا دەبێت.
"زێدان " جەختی لەوە کردەوە کە دوای سەرکەوتنی سەربازی، ئێستا عێراق پێویستی بە جۆرێکی تر لە چەک هەیە کە ئەویش یاسایی،و پەیدەکردنی دادپەروەری و گەشەپێدانە. ئاماژەی بەوەشدا : کە وەفاداری ڕاستەقینە بۆ شەهیدان لە ڕێگەی بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دامەزراوەیی دەبێت، چونکە "موجاهیدی ڕاستەقینە" ئەو کەسەیە کە چۆن لە کاتی جەنگدا ئازایە، لە کاتی ئاشتیدا بە هەمان شێوە پارێزەری ئەمانەتی بونیادنانی نیشتمان بێت.
