سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەشداری کرد لە کۆڕبەندی هاوبەشی پیشەسازی کە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەچوو
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى سپۆنسەری کۆڕبەندی هاوبەشییە پیشەسازییەکانی کرد کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای بەسرە کارەکانی دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کۆڕبەندەکە کە لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانەوە بە بەشداری کەرتی تایبەت ڕێکخرابوو، وە پێداچوونەوەیەکی کرد بۆ چیرۆکی سەرکەوتنی ژمارەیەک پڕۆژەی پیشەسازی کە بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت جێبەجێکراون لە بواری وەبەرهێنانی کانزا و پیتێنەر و سپرانکەری کشتوکاڵی و کارگەی ئاسن و پۆڵا و کلۆردا ، جگە لە پێشکەشکردنی دەرفەتی هاوبەش لەگەڵ کەرتی تایبەت کە دەگاتە 90 دەرفەتی وەبەرهێنان لە کەرتە پیشەسازییە جیاوازەکاندا لە سەرانسەری عێراق.
لە وتارەکەیدا کە لە میانەی کۆڕبەندەکەدا پێشکەشی کرد بەڕێز سودانی ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پیشەسازی کرد لە ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی ئەم کۆڕبەندە، کە دوای کۆنفرانسی پیشەسازییەکانی پێترۆکیمیایی و کانزاکان دێت، وە لە ئەنجامدا هەلی وەبەرهێنان لەو گرێبەستانەدا تەواو بوو کە 9 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، هەروەها ستایشی بەشداریکردنی بەربڵاوی کەرتی تایبەتی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کۆڕبەندەکە وێستگەیەکە بۆ کۆبوونەوەی وەبەرهێنەرە جدییەکان دەربارەی وەبەرهێنان لەو دەرفەتانە کە بەردەستن، جا بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی حکومەتدا بێت یان لە ڕێگەی دەرفەتی وەبەرهێنانەوە بەگوێرەی یاسای وەبەرهێنان.
لە میانەی کۆڕبەندەکەدا، بەڕێزیان ڕایگەیاند سەرۆکایەتی ئەنجومەنی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتی کردووە بە پلەی هەمیشەیی خۆی، کە لە ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت 2014-2030 سەریهەڵداوە، وە ئەمساڵ پەسەندکرا، وەک پەیامێکی ڕوون بۆ پشتگیریکردن و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.
