سەرۆکی دەستەی گومرگی:هەوڵدەدەین تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو سەرجەم ناوەندەکانی گومرگی بە ئۆتۆماتیکی بکەین
سەرۆکی دەستەی گومرگی،ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند سیستەمی ئەسیکۆدا لە چوار سەنتەردا جێبەجێ دەکرێن و هەوڵدەدەین تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو سەرجەم ناوەندەکانی گومرگی بە ئۆتۆماتیکی بکەین.
حەسەن عگێلی سەرۆکی دەستەکە، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند:,,سیستەمی ئیسکۆدا بە شێوەیەکی ئەزمونی لە ٤ سەنتەردا جێبەجێ کرد، لەنێویاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا,,.
ئاماژەی بەوەکرد ,,سیستەمی ئەسیکۆدا لە گوڕەپانی پێشوازی لە بەندەری ئوم قەسر دوای مەشق و ڕاهێنانی بەرفراوان جێبەجێ کرا و گۆڕەپانی پێشوازیکردن گرنگترین و داهاتترین ناوەندی گومرگی عێراقە,,.
وتیشی: جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا لە بەندەری ئوم قەسر بەردەوامە و سەختییەکان تێپەڕێنراون و هەفتەی ڕابردوو چوونە ژوورەوەی ١٠ هەزار کۆنتێنەرمان لە ڕێگەی سیستەمی ئیسکۆداوە تەواو کرد.
باسی لەوەشکرد,,ئەسیکۆدا ڕێکارەکان و کۆکردنەوەی کرێ لە پەڕینەوە لە بەندەرەکاندا یەکدەخات و داتای ورد لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و وڵاتانی جیهان دەخاتە ڕوو.
ئاماژەی بەوەکرد,,ئەم سیستەمە داتاکان دەداتە بڕیاردەر سەبارەت بە پلاندانانی ئابووری و جوڵەی دراو و یارمەتی چاودێریکردن و ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی کەرەستەی قەدەغەکراو دەدات و قاچاخچێتی سنووردار دەکات
عگێلی وتیشی: لە ناوەندی سەفوان ئەم سیستەمە جێبەجێ دەکەین و بەستنەوی ئەلیکترۆنی لە دەروازەی ترێبیل جێبەجێ کراوە و کارمەندەکانمان لە تیمێکی نێودەوڵەتییەوە ڕاهێنانی ئاست بەرزیان لەسەر سیستەمی ئەسیکۆدا ئەنجامداوە.
هەروەها فەرمانبەرانمان لە ئێستادا لە بەغدا و بەسرە لەسەر سیستمەکە مەشق و ڕاهێنان دەکەن.
جەختیشیکردەوە,, بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا دەکەین لە 50%ی سەنتەرەکانمان تا کۆتایی ساڵی 2024
وتیشی ,,دەستەکەمان هەوڵدەدات تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو سەرجەم ناوەندەکانی گومرگی بە ئۆتۆماتیکی بکات,,.
