سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئێران بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق: "ئیسرائیل و ئەمریکا" دوژمنی ئێمەن
لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لەسەر "یەکگرتوویی و هاوپەیمانی دوو وڵاتەکە لە درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و ڕێگری لە دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە" جەخت کرا.
محەممەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە دوێنێ بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە تاران، دوای دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، دواینیوەڕۆ سەردانی بەهارستانی کرد و لەگەڵ محەممەد باقر قاڵیباف کۆبووەوە.
قاڵیباف لەز ئەو دیدارەدا وتی: دۆخی ئێستای ناوچەکە بەتایبەتی جەنایەتەکانی ئیسرائیل باس لە گرینگایەتی زیاتر لە رابردوو وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی ئێران و عێراق دەکات کە دەتوانێت ڕۆڵی گرینگی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی هەبێت و لەسەر هاوکێشەی سیاسی و ئابوور لە جیهانی ئیسلامی ڕۆڵ بگێڕیت.
ناوبراو لە درێژەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دوژمنی سەرەکی ئەمڕۆی ئەوان ئیسرائیل و ئەمریکایە، وتی: پێم وایە کە ئێوە وەکوو سەرۆک وەزیران لە تۆکمەیی ئێران شیعەکان و ئایینەکانی دیکە کاریگەر بوون و ئەوە پرسێکی بنەڕەتییە و ئێمەش لە ئێران جەختی لەسەر دەکەینەوە.
