سەرۆکی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق کۆبونەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌حه‌ییان عه‌بدولغه‌نى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه و وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و شاندێكى باڵاى یاوه‌رى كرد. نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یێندراوێكدا بڵاویکردەوە" له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه هه‌ردوو له‌جێگرانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت ئاماده‌ى بوون، دوایین هه‌نگاو و ڕێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌یه‌وه، تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له پشتگیریى خۆى بۆ گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵى و حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دووباره ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زیانێكى گه‌وره‌ى به داهاتى گشتیى عێراق گه‌یاندووه، بۆیه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زووترى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانی، به گرنگ و پێویست زانى. لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، جه‌ختى له خواستى جددیى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانى كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پو‌خته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى گفتوگۆكانى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌یه‌وه، خسته ڕوو.
