سەرۆکی هەرێمی کوردستان یادی دامەزراندنی سلێمانی کردەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی یادی دامەزراندنی سلێمانی کردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی: يادى 240 ساڵه‌ى بنياتنانى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، به گه‌رمى له ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، سلێمانى ناوێكى ديار و كاريگه‌ره و هه‌ميشه جێى ڕێز و پێزانين و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان بووه.
هيواى به‌رده‌واميى گه‌شه و ئاوه‌دانى، پێشكه‌وتنى زياتر و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ سلێمانى و هه‌موو شار و ناوچه‌كانى كوردستان ده‌خوازم.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2024، یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی لەلایەن میرنشینی بابان، ئیبراهیم پاشای بابان.
ئەمڕۆ سلێمانی تەمەنی بووە 240 ساڵ، ئەو شارەی لە سەرەتای دروستکردنییەوە شارێکی خاوەن بڕیار و بیرکردنەوەی خۆی بووە، سلێمانی یەکێکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و دەکەوێتە باشووری کوردستانی گەورە، مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەحمود پاشای بابان، کە لە ساڵی 1781دا پلانی ئەوەی هەبوو ناوەندی بەڕێوەبردنی سیاسی لە قەڵاچوالانەوە بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی ديكه، دواتر لە ساڵی 1784ی زایەنی ئیبراهیم پاشای بابان سلێمانی دامەزراند.
