سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بە پێنج هەزار دۆلار قەرەبووکردنەوە سزا درا
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی هەینی بە پێنج هەزار دۆلار قەرەبووکردنەوە سزا درا بەهۆی پۆستێکی "گاڵتە" لە دژی کارمەندێکی دادگای نیویۆرک کە لەوێ دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی ساختەکاری دارایی لە بەڕێوەبردنی کەرتی خانووبەرەکەیدا.
لە میانەی دانیشتنەکەدا کە ترامپ تێیدا ئامادە نەبوو، دادوەر ئارسەر ئینگرون وتی کە لەوەتەی دووەم ڕۆژی دادگاییکردنەکە کە لە 3ـی مانگی 10دا بەڕێوەچوو، ڕێگری لە هەموو لایەنەکان کردووە هێرش بکەنە سەر تیمەکەی، بەڵام دۆناڵد ترامپ پۆستێکی کرد کە بە "سووکایەتی" ناوی برد دژی کارمەندێکی دادگای نیویۆرک کە پشتگیری لە لایەنی تر کردووە دژی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth Social.
دادوەرەکە وتیشی: "پۆستەکە سڕاوەتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوە بابەتەکە ئاشکرایە، ئێوارەی دوێنێ بۆم دەرکەوت کە پۆستە سەرپێچیکارەکە هەرگیز لە ماڵپەڕی دۆناڵد ترەمپ (DonaldJTrump.com) لانەبراوە و بۆ ماوەی 7 ڕۆژی ڕابردوو لەم ماڵپەڕەدا بووە، پێش ئەوەی لە درەنگانێکی ئێوارەی دوێنێ رۆژی پێنجشەممە (19ـی تشرینی یەکەمی 2023) سڕاوەتەوە، دوای ئەوەی دادگا نامەیەکی بانگهێشتکردنی بۆ سەرۆکی ئەمەریکا نارد بەهۆی ئەم پۆستەوە".
