سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانى دیاریکرد
ئەمڕۆ چوارشەممە،سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی رایگەیاند، جەژنی رەمەزان رۆژی دووشەممە ٣١ی ئازارە ،لە هەندێک وڵاتیش ٣٠ ئازارە.
سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی، جەژنی ڕەمەزان دەکەوێتە رۆژی دووشەممە ٣١ی ئازار، پێدەچێت هەندێک وڵات ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ـی ئازار رابگەیەنن، ئەمەش بە پشتبەستن بە بینینی مانگی هیلال.
باسی لەوەشکرد، کە مانگی هیلال لە رۆژی شەممە ٢٩ی ئازاردا ناتوانرێت ببینرێت، بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنیکەکانی چاودێری فەلەکناسی، وەک کامێرای وێنەگرتنی فەلەکییCCD، ئەمەش بەهۆی نزیکیی مانگ لە خۆرەوە، ئەمەش وایکردووە لەم گۆشانەدا ببینرێت، روونیشیکردووەتەوە کە بینینی مانگی هیلال بە چاوی روون لە مێژوودا سەلمێنراوە کە مانگ کەمتر لە ٧٦ پلە دوور بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی شەممەی داهاتوو خۆرگیرانی بەشێک لە ناوچەی رۆژئاوای جیهانی عەرەبی روودەدات، وەک مۆریتانیا، مەغریب، جەزائیر و تونس، ئەمەش بەڵگەی زیاترە لەسەر ئەوەی مانگی هیلال لەو رۆژەدا دیار نابێت.

