سەندیکای مامۆستایان جوڵەیەک بۆ داواکاریی مافەکان ئاشکرا دەکات وبەفەرمیش وادەکەی ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەندیکای مامۆستایانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی ناوەندییەکەیان دانیشتنێک سازدەکات بۆ تاوتوێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و کارکردن بۆ بەدیهێنانی. هەروەها سەندیکاکە پشتڕاستی کردەوە کە پێش ئەم هەنگاوە ڕۆژی شەممە جوڵەیەک بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان ئەنجامدەدرێت و ئەنجامەکانیش دواتر ڕادەگەیەنرێت.
سەندیکاکە لە بەیاننامەیەکدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕوونیکردەوە کە "دەنگی مامۆستایان بناغەیە بۆ داواکردنی مافەکان، هەروەها ڕازی نییە بە دەربڕینی هاودەنگی لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە، بەڵکو بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە لە کارکردن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی داواکارییە پەروەردەییەکان، ئەمەش بەشدارە لە باشترکردنی واقیعی پەروەردەیی و گەیشتن بە سەقامگیری".
سەندیکاکە جەختی لە "گرنگی پابەندبوون و هاودەنگیی نێوان مامۆستایان کردەوە، ڕێزی خۆی بۆ پیشەکە و ئەرکەکەی دووپات کردەوە، داواش لە هەموو لایەک دەکات پێداگری لەسەر داوا ڕەواکانی خۆیان بکەن بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو مامۆستا و قوتابیان بکات".
