سەڵاحەدین به‌هائه‌دین: دەستكەوتی بزوتنەوەی حەماس و خەڵكی غەززە زۆر زیاترە لە ئیسرائیلی داگیركەر
سەڵاحەدین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند،دەستكەوتی بزوتنەوەی حەماس و خەڵكی غەززە زۆر زیاترە لە ئیسرائیلی داگیركەر، چونكە پاراستنی بیروباوەڕ و گیانی بەرگری و فیداكاری گرنگترە لە پاراستنی باڵەخانە و ڕێگاوبان.
سەڵاحەدین به‌هائه‌دین له‌میانی وتارێكدا له مه‌راسیمێكی تایبه‌تی حزبه‌كه له سلێمانی، ڕایگه‌یاند، "سەركەوتنی موسوڵمانانی شاری غەززە وانەی كرداری گرنگی تێدایە بۆ تەواوی مسوڵمانان لە سەرتاسەری جیهاندا، خۆڕاگری و ئارامگری خەڵكی غەززە چۆكی بەو پیلان و گەلەكۆمە نێودەوڵەتییانەدا كە دژیان بەرپاكرابو هێنا".
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستكەوتی بزوتنەوەی حەماس و خەڵكی غەززە زۆر زیاترە لە ئیسرائیلی داگیركەر، چونكە پاراستنی بیروباوەڕ و گیانی بەرگری و فیداكاری گرنگترە لە پاراستنی باڵەخانە و ڕێگاوبان، لەبەرئەوەی شار و وڵات دەكرێت جارێكی دیكە بونیاد بنرێتەوە، بەڵام قەرەبوكردنەوەی شكستی بیروباوەڕ كارێكی زەحمەت و گرانە.
سەڵاحەدین به‌هائه‌دین باسی له‌وه‌شكرد، "بەرهەمی داگیركاری ئیسرائیل تەنها شەهیدكردنی ژن و منداڵ و هاوڵاتیانی مەدەنی بوە كە ئەوانیش بەپلەی شەهیدی گەیشتون و جێگەی شانازین بو خۆیان و ئێمەش".
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئاگربه‌ستی غه‌ززه چوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه به نێوه‌ندگیری هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا،
