سەڵاحەدین بەهائەدین سەرخۆشی لە کوژرانی یەحیا سینوار بڵاوکردەوە
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەڵاحەدین بەهائەدین سەرخۆشی لە کوژرانی یەحیا سینوار بڵاوکردەوە و گووتی: هەواڵی شەهیدبوونی سەرکردەی پاڵەوان یەحیا سینوار هەیە، بۆ فەڵەستین و موسڵمانان هەواڵێکی ناخۆش و دڵتەزێنە، شەڕی غەززە جەنگی موقەدەسات و نیشتمانە و بەتۆپ و تەیارە ناکوژێتەوە، شەهیدبوونی موجاهدان و سەرکردەکانیان ئاواتە و ئاساییە لەترازووی دینداریدا.
زانیاری زیاتر...
دەزگای ڕاگەیاندنی ئیسرائیل، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کوژرانی یەحیا سینوار، سەرکردەی حەماس لە غەززە پشتڕاستکردەوە.
سوپای ئیسرائیل وێنەی ئۆپەراسیۆنەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا یەحیا سینوار لە ناوچەی ڕەفح لە کەرتی غەززە کردە ئامانج.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕاگەیاندن، پشکنینی سەرەتایی، پشکنینی "دی ئێن ئەی" بۆ تەرمی گومانلێکراوی یەحیا سنوەر سەرۆکی حەماس ئەنجامدراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە.
لەمبارەیەوە، کەناڵ 12ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی تێیدا "یەحیا سینوار کوژراوە" دوێنێ چوارشەممە بووە و سەربازەکانی ئیسرائیل تاوەکو ئەمڕۆ تەرمی سینواریان نەناسیوەتەوە.
