سەڵاحەدین بەهائەدین: نه پاره‌مان هه‌یه بیده‌ین به كه‌س نه ده‌توانین ده‌نگی كه‌س بكڕین
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی كوردی وایلێهاتوه ئه‌ڵێی هیچ ته‌جروبه‌و خیبره‌ی ڕابردوی نیه، چه‌ندجار ئاش به‌تاڵ و شكسته‌كانی بیرچۆته‌وه و ده‌شڵێت، "ئه‌وان ئیمكانیات و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته و ئێمه‌ش نه پاره‌مان هه‌یه بیده‌ین به كه‌س، نه ده‌توانین ده‌نگی كه‌س بكڕین".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كگرتوی ئیسلامی، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی شورا‌و كاندیدانی لیستی یه‌كگرتو سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی كرد‌و له وتارێكدا ڕایگه‌یاند، "ده‌سه‌ڵاتی كوردی وایلێهاتوه ئه‌ڵێی هیچ ته‌جروبه‌و خیبره‌ی ڕابردوی نیه، چه‌ندجار ئاش به‌تاڵ و شكسته‌كانی بیرچۆته‌وه، جێی داخه ئه‌وه‌ش به‌ڵاو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی تره، ئه‌وان مه‌شخوڵی خۆیانن و گه‌نده‌ڵی زۆریان هه‌یه وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆخۆیانی جێدێڵین".
وتیشی، "ئێمه خه‌ڵكی دڵسۆز و ده‌ستپاكمان هه‌بوه كه خه‌می مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌یان بوه له به‌غدا، چونكه ڕونه هه‌ر له‌موچه و هه‌مو بڕیاره ئابوری و گرنگه‌كانی دیكه‌ش له به‌غداوه دێن، ئه‌مه گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌رده‌خات و هه‌ر ئه‌مه‌ش واییكردوه كه ئێمه بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه‌مان جدیتر بین".
ئه‌وان ئیمكانیات و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌وان ئیمكانیات و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، ئێمه به له‌نزیكی له میلله‌ت و ڕونی و به‌رچاوڕونی له‌به‌رنامه‌كانماندا و ڕاستگۆبونمان له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌نازین، ئه‌گه‌ر نا، نه پاره‌مان هه‌یه بیده‌ین به كه‌س، نه ده‌توانین ده‌نگی كه‌س بكڕین، نا جائیزه باوه‌ڕی خه‌ڵكی بگۆڕین به‌زۆر یان به پاره یا به ترساندن".
ده‌شڵێت، "ئیداره‌ی هه‌رێم ئاوا ناكرێت خیلافت هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، خۆیشت ناوماڵی خۆتت ڕێكنه‌خستبێت و توانای موچه‌دانت نه‌بێت و موزایه‌ده له‌به‌رده‌م هێزه سیاسیه‌كاندا هه‌بێت و ئیداره‌ت دوله‌ت كردبێت، ده‌وڵه‌تداری ئاوا ناڕوات به‌ڕێوه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین وه‌ك یه‌كگرتو چه‌ند كاندیدێكی به‌تواناو شاره‌زا و دڵسۆز و ڕاستگۆ و بوێر به‌شداری جدیمان هه‌بێت له‌به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانی ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵك نین و نوێنه‌ری حزبین، كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبی خۆیان نه‌ك به‌ژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان".
