سەڵاحەدین بەهائەدین: پارتی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات
ئەمینداری گشتی یەکگرتو رایگەیاند، دەبێت هەمو لایەنێک پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بن، ئەو بڕیارانەی لەم دواییانەدا لەو دادگایە درا دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە، یەکگرتو ئامادەی پرۆسەی هەڵبژاردنە و پارتیش بەشداری دەکات.
سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان بە میدیا ناوخۆییەکانی وت، دەبێت هەمو لایەنەکان پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بن، بڕیارەکان باش و خراپیان نییە، بەڵکو بۆ هەندێک لایەن باسن و بۆ هەندێک لایەنی دیکە خراپن.
سەڵاحەدین بەهادین وتی، "بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان نین."
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئێستای خەڵكی هەرێمی كوردستان لەبارەی موچەوە زۆر خراپە و دەبێت ئەو دۆخە چاك بكرێت، یەکگرتو ئامادەیە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و پارتیش بەشداری لەو پرۆسەیە دەکات.
لە ماوەی رابردو دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا، کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی3 کوردستان کە ژمارەیان 11دانەیە هەڵبوەشێتەوە و پێکهاتەکان هاوشێوەی لایەن سیاسی و کاندیدەکانی دیکە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی دەنگی خەڵک بکەن، هەروەها بە بڕیاری ئەو دادگەیە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتە سەر داتای سەرەکی وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی راستەوخۆ لە رێگەی بانکە نیشتمانییە عێراقییەکانەوە دابەشبکرێت.
