سەڵاحەدین بەهائەدین: : پارتی و یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا ده‌سه‌ڵات و كورسیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حزبی خۆیان به‌كارهێناوه و ده‌شڵێت، "پێویسته هاوڵاتیان جیاوازی بكه‌ن له‌نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ، چاك و پیس، دیاریشه كه چاك و پیس وه‌ك یه‌ك نین، پێویسته سه‌رنج له‌سه‌ر چاكه‌كان بێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كگرتوی ئیسلامی، له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ردو قه‌زای شاره‌زور و سه‌یدسادق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و شواری گشتی و كاندیدانی لیستی حزبه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له وتارێكدا رایگه‌یاند، بارودۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزه و له‌دوای ڕاگرتنی شه‌ڕی دژی غه‌ززه، هێشتا پریشكی ئاگری شه‌ڕ له‌به‌رده‌م ده‌رگای وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستانی عێراق و هه‌رێم ژیرانه مامه‌ڵه نه‌كه‌ن، پریشكیان به‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌ڕایی گۆڕانكارییه‌كانی سوریاش هێشتا ده‌رهاویشته‌كانی ماون".
وتیشی، "له‌ئێستادا زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه گۆڕانكاری له‌حكومڕانی عێراقدا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر نه‌بو، دور نیه په‌نا بۆ كرده‌ی سه‌ربازی ببرێت، بۆیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره گرنگ و چاره‌نوسسازه و جێی داخه له‌م هه‌لومه‌رجه ناسكه‌شدا كورد به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی ناته‌باو ناكۆكن".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو جه‌ختیكرده‌وه، "كورد پێویستی به‌هێزێكی سێیه‌می به‌هێزه له به‌غدا له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم، چونكه له ڕابردودا كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی و پارتی له به‌غداد كورسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حزبی به‌كارهێناوه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه كۆمه‌ڵێك كاندیدی بوێر‌و ڕاستگۆ‌و ده‌ستپاك و دڵسۆزمان به‌ربژێر كردوه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئێمه له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی خۆمان ڕاستگۆبوین، هه‌ڵبژاردن بۆ گۆڕینی كورسیه‌كانی ئه‌وانه سه‌ره‌ڕایی چاوسوركردنه‌وه و ترس و تۆقاندن، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان جیاوازی بكه‌ن له‌نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ، چاك و پیس، دیاریشه كه چاك و پیس وه‌ك یه‌ك نین، پێویسته سه‌رنج له‌سه‌ر چاكه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر پیسیش به‌پیسیه‌كه‌ی خۆی سه‌رنجت زیاتر ڕابكێشێت".
