سەید سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكات لە ڕۆژی هەینیدا
بە مەبەستی شەرمەزاركردنی دەستدرێژیی زایۆنی و پێشێلكاری ئاسمانی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەید موقتەدا سەدر ڕابەری بزوتنەوەی نیشتمانی شیعی، داوای کرد ڕۆژی هەینی داهاتوو خۆپیشاندانی ئاشتیانە بكرێت.
سەید سەدر لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێكس)، نوسیویەتی: بە پشتبەستن بە پاڵنەرە ئایینی و ئایدیۆلۆژی و مرۆییەكان، پێویستە دوای نوێژی هەینی داهاتوو خۆپیشاندانی ئاشتیانەی ڕێكخراو ئەنجامبدرێت، كە لە هەر ناوەندێكی پارێزگا بە جیا دەبێت.
ئاشكراشیكرد: خۆپێشاندانەكان بۆ ئیدانەكردنی تیرۆریزمی زایۆنی و ئەمریكای و فراوانبوونی كۆلۆنیالیزمی و دوژمنایەتییەكەی بەرامبەر گەلان و ئایینەكان و كۆمەڵكوژی و دەستدرێژیەكانی دژ بە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، وەك هێرشەكانی بۆ سەر ئێرانی دراوسێ، فەلەستین، لوبنان، سوریا و یەمەن. بە ئیلهام وەرگرتن لە ئاراستەی مەرجەعمان سەدر.
وتیشی: خۆپێشاندانەكان وەك ئیدانەكردنی پێشێلكردنی ئاسمانی عێراقە، كە زیان بە خەڵك و پیرۆزییەكانیان و بنەمانكانی دەگەیەنێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی موقتەدا سەدرە:-

