شاخه‌وان عه‌بدوڵا : له‌دانیشتنی داهاتوودا بابه‌تی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی تۆڕی میدیای عێراق ده‌خرێته خشته‌ی كاره‌وه
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی پەرلەماندا رایگەیاند له‌دانیشتنی داهاتوودا بابه‌تی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی تۆڕی میدیای عێراق ده‌خرێته خشته‌ی كاره‌وه.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگده‌دات له‌سه‌ر راسپاردەی ده‌ستبه‌كارنەبونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداره‌كانی تۆڕی میدیای عێراق، تادوای په‌سه‌ندکردنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
وتیشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتای هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای كاغه‌زی دارایی و كاڵاكان.
شایەنی باسە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی هێنا به‌ڕاپۆرت و تاوتوێكردنی یاسای هه‌مواری سزادان ژماره (111) ی ساڵی 1969.
هەروەهامئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای سه‌ندیكای پرۆگرامه‌ره‌كانی عێراق؟
