شاخەوان عەبدوڵلا: ئەگەر کوشتنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم دەستی سیاسی لە پشت بێت توندترین ڕێكار دەگرنەبەر
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر کوشتنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، كەسایەتی دیاری ناوچەی گەرمیان دەستی سیاسی لە پشت بێت، توندترین ڕێكار دەگرنەبەر و دەستی پارتی لەو بابەتە درێژە.
شاخەوان عەبدوڵا، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانن لەبارەی كوژرانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم و بەگوێرەی سەرەداوەكانیش دەكرێت لەماوەیەكی كەمدا، تاوانباران دەستنیشان بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بابەتە چەند درێژە بخایەنێت، ڕەنگە لێكدانەوەی زیاتری بۆ بكرێت، بۆیە داوا لە دەزگا ئەمنیەكانیش دەكەین هەرچی زوە ئەو بابەتە یەكلای بكرێتەوە و ئەوان وەك پارتی چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانن.
شاخەوان عەبدوڵا باسی لەوەشكرد، ئەگەر تاوانەكە كوشتنە، پێویستە دەزگا ئەمنیەكان بەكاری خۆیان هەڵسن و تاوانبارا بە سزای خۆی بگەیەنن، ئەگەر تاوانەكەش سیاسی بێت ئەوا وەك پارتی ڕێكاری توند دەگرنەبەر و دەستی پارتی لەوبابەتە درێژە.
ئەوە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردو ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی دیاری گهرمیان و کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لەناو باخهكهی خۆی لە گوندی ئۆمەربل له سنوری قهزای كفری کوژرا.
