شاعیرێکی بەناوبانگی عەرەب بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی (1ـی ئەیلولی 2023)، شاعیری بەناوبانگی عەرەب، کەریم عۆدە کە ناسرەوە بە کەریم عێراقى بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئیمارات گیانی لەدەستدا.
لەم بارەیەوە، سەرۆکی ماوەبەسەرچووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، "پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شاعیری ناوداری عێراقی، کەریم عێراقی دەکەم و هاوخەمیانم"، هەروەها مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرسەیەکی سەرخۆشی وتی: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی، خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە"، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سروە عەبدولواحید لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ بە دڵتەنگی و ئازارێکی گەورەوە ماڵئاوایی لە یەکێک لە زەبەلاحەکانی شیعر لە مێژووی هاوچەرخدا دەکەین، کەریم عێراقی شاعیرێکی زیرەک بوو و پێگەیەکی نەتەوەیی گەورەی هەیە، شاعیر ئێمەی لە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی وڵات بەجێهێشت، وەک ئەوانی پێشووی، ئەم خاکە هەموو ئەوانە ڕەت دەکاتەوە کە خۆشیان دەویست".
کەریم عێراقى شاعیر لە ساڵى 1955 لە بەغدا لەدایکبووە، هەندێک لە هۆنراوەو شیعرەکانی لەلایەن گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی عەرەب وتراوە، رۆژی هەینی (1ـی ئەیلولی 2023) لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئیمارات بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.
