شاندی باڵای هه‌رێم و كۆمپانیاكانی HKN و وێستێرن زاگرۆس دو ڕێككه‌وتننامه‌ی گرنگ واژۆ دەکەن
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، دو گرێبه‌ستی گرنگ له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكانی HKN و وێستێرن زاگرۆس واژو ده‌كرێن.
به‌گوێِره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، له ڕێوره‌سمێكدا له ژوری بازرگانیی ئه‌مریكا له واشنتن، سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی ڕێوڕه‌سمی واژۆكردنی دو ڕێككه‌وتننامه‌ی گرنگ له بواری وزه‌دا ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ردو كۆمپانیای نه‌وتی ئه‌مریكی ئێچ كه‌ی ئێن ئه‌نه‌رگی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، به جیا دو ڕێككه‌وتننامه‌ی گه‌وره و گرنگ له بواری په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ ده‌كه‌ن، كه به‌هاكه‌یان ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار و كاریگه‌رییه‌كی دیار و ئه‌رێنییان له‌سه‌ر پێشخستنی كه‌رتی نه‌وت و وزه و ژێرخانی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
بلۆكی هاوبه‌شی تۆپخانه-كوردمیر سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و غاز، مه‌زه‌نده ده‌كرێت پێنج ترلیۆن مه‌تری چوارگۆشه غاز و زیاتر له 900 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێدا بێت.
- گه‌شه‌دان به‌م بلۆكه به شێوه‌ی قۆنا‌غ به قۆنا‌غ ده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌های پڕۆژه‌كه له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا بگاته 70 ملیار دۆلار.
