المطلع
عاجل

post-image

شاندی دانوستانكاری یەكێتیی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لەگەڵ نەوەی نوێ‌ كۆدەبێتەوە


10:05 كوردستان
2024-11-29
99353

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، لە سلێمانی لەگەڵ نەوەی نوێ‌ كۆببێتەوە.
سەردانی وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەكان بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆش وەفدەكە بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی لەگەڵ نەوەی نوێ كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم.
هاوكات سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بە دەنگی ئەمریكای رایگەیاندووە، كۆبوونەوەی یەكێتیی لەگەڵ لایەنەكان بۆ ئەوەیە هەڵوێستییان لەسەر پێكهێنان و بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتوو بزانرێت. راشیگەیاندووە، دوای كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی نێوان یەكێتیی و پارتیش ئەنجامبدەدرێت.
تا ئێستا وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ هەریەک لە كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆران كۆبووەتەوە، بڕیاریشە ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ نەوەی نوێ کۆببێتەوە، دواییش پارتی.

شایەنی باسکردنە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووە شاندێکی دانوستکارانی پارتی بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق سەردانی نەوەی نوێیان کرد و لەگەڵیان کۆبوونەوە.
شاندەکەی پارتی پێکهاتبوون لە پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی، لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆیان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
هەر لە سلێمانی، دوای نەوەی نوێ شاندەکەی پارتی سەردانی یەکێتیی و چەند لایەنێکی تری کرد لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
ئەمەش لەکاتێکدا، ڕۆژی 7ـی ئەم مانگە، میدیای جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندبوو، کە ئامادەن لەحکومەتدا بەشداربن ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بەدەست نەوەی نوێوە بێت یان تەواوی پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و 23 وەزارەتەکە بەدەست ئەوانەوە بێت.
بەگوێرەی میدیای NRT نزیک لە نەوەی نوێ، بەپێی پرۆژەکەی نەوەی نوێ هەرلایەنێک سەرۆک وەزیران وەربگرێت تەواوی پۆستەکانی تر بۆ لایەنەکەی تر دەبێت.
نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندبوو: ئێمە لەو لایەنانە نین کە بە سێ چوار وەزارەت رازی بین و بچینە حکومەت و ئامانجی ئێمە گۆرانکارییە لە حکومرانی و خزمەتکردنی خەڵکە، هەروەها ئامانجمان کۆتاییهێنانە بەو شێوازە شکستخواردوەی حکومرانی پارتی و یەکێتیی کە لە رابردوودا هەبووە.

زانیاری زیاتر...
ئەو سەردانەی شاندی پارتی و یەکێتیی بۆ نەوەی نوێ و لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، کە سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی یەکەمی دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکرد و گوتی: "ڕۆژی 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

2026-08-10 15:02 1459
السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

2026-08-10 14:07 5050
تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

2026-08-10 13:55 1763
موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

2026-08-10 13:20 1913
طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

2026-08-10 12:24 3283
مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

2026-08-10 11:36 2393
الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

2026-08-10 11:29 2555
طقس العراق.. استمرار ارتفاع درجات الحرارة خلال الأسبوع الحالي

طقس العراق.. استمرار ارتفاع درجات الحرارة خلال الأسبوع الحالي

2026-08-10 10:08 13228
أسعار الذهب تتراجع بفعل جني الأرباح وترقب بيانات التضخم الأميركية

أسعار الذهب تتراجع بفعل جني الأرباح وترقب بيانات التضخم الأميركية

2026-08-10 09:28 3685
أسعار النفط ترتفع وسط ترقب لحسم اتفاق مضيق هرمز

أسعار النفط ترتفع وسط ترقب لحسم اتفاق مضيق هرمز

2026-08-10 08:41 3127
حزمة قرارات حكومية تخص قطاعات السكن والكهرباء والزراعة بالمحافظات

حزمة قرارات حكومية تخص قطاعات السكن والكهرباء والزراعة بالمحافظات

2026-08-09 21:59 32999
"المطلع" تنشر قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

"المطلع" تنشر قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-08-09 20:07 5349
مصدر: اعتقال مديري بلدية الخضر السابق والأسبق في المثنى

مصدر: اعتقال مديري بلدية الخضر السابق والأسبق في المثنى

2026-08-09 19:36 29992
العمل تعلن تخصيص درجات وظيفية بالداخلية والدفاع للأيتام بالدور الإيوائية

العمل تعلن تخصيص درجات وظيفية بالداخلية والدفاع للأيتام بالدور الإيوائية

2026-08-09 19:34 8964
الصادقون تطالب بشكوى دولية واستدعاء سفيري أمريكا والسعودية بعد استهداف الحشد

الصادقون تطالب بشكوى دولية واستدعاء سفيري أمريكا والسعودية بعد استهداف الحشد

2026-08-09 17:28 6306
مصدر: القبض على مدير عام الشركة العامة للسيارات هاشم السوداني

مصدر: القبض على مدير عام الشركة العامة للسيارات هاشم السوداني

2026-08-09 15:56 12903
بالوثيقة.. القضاء يطلب من البرلمان رفع الحصانة عن النائب ناظم الأسدي

بالوثيقة.. القضاء يطلب من البرلمان رفع الحصانة عن النائب ناظم الأسدي

2026-08-09 15:02 14433
بتهمة الكسب غير المشروع.. صدور أمري قبض بحق أحمد الأسدي

بتهمة الكسب غير المشروع.. صدور أمري قبض بحق أحمد الأسدي

2026-08-09 14:24 8063