شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی کانوونی یەکەم، شاندێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێم بچنە بەغدا.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوودا وەزیری دارایی عێراقی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.
ڕێباز حەملان باسی لەوەشکردووە تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی مووچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو بڕە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی مووچەی مانگانە هەمووی دیاری کراوە.
