شاندێکی دەم پارتی لە گرتوخانهى لە دوورگەی ئیمراڵی ئێستا لەگەڵ عەبدولڵا ئۆجەلان لە کۆبونەوەدان
شاندێکی دەم پارتی لە گرتوخانهى لە دوورگەی ئیمراڵی ئێستا لەگەڵ عەبدولڵا ئۆجەلان لە کۆبونەوەدان.
بەگوێرهى ئهو زانیاریانهى میدیاى توركى ئاشكرایكردووه، بهیانى ئهمڕۆ شهممه، ههریهگ له سورهیان ئۆندهر، جێگرى سهرۆكى پهرلهمانى توركیا و پهروین بوڵدان، پهرلهمانتاری دهم پارتی له پهرلهمانی توركیا گهیشتوونهته گرتووخانهى ئیمراڵى لهسهر دهریاى مهڕ مهڕهو ئێستاش لهكۆبوونهوهدان لەگەڵ عەبدولڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێنجشهممهى ڕابردوو وەزارەتی دادی تورکیا، داواكارییهكى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ بینینی عەبدولڵا ئۆجەلان قبووڵکرد.
ڕۆژی 23ـى ئهم مانگهش دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو، عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی چاوی بە ئۆجەلان کەوت.
ئەمەش هاوکاتە، دوو مانگ لەمەوپێش، ڕۆژنامەی "ئەل-مۆنیتۆر"ی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی دۆسییەی کورد لەناو حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، "بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەنقەرە و عەبدولڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، هەنگاوی کردەوەیی بۆ وتوێژ دەستیپێکردوە".
لە هەواڵی ئەلمۆنیتۆر کە پشبەستە بە بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، ڕێگە بە عەبدولڵا ئۆجەلان دراوە وتوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە قەندیل بکات و هەر بەپێی هەواڵەکەی، "ئۆجەلان بە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە ڕاگەیاندون، کاتی ئەوە هاتوە دەربارەی دانانی چەک قسەبکەین".
شایەنی ئاماژەپێدانە، لە سەرتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2024، دۆخێکی نوێی سیاسی لە تورکیا هاتووتە ئاراوە، ئەوەش دوای ئەوە هات یەکی مانگی تشرینی دووەم و لە رێورەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپەی ڕەگەزپەرستی تورکیا چووە لای تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی کوردی (هەدەپە) و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە و تەوقەی لەگەڵ کردن و هەواڵی پرسین.
ئەو تەوقەیە باخچەلی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی، مشتومڕێکی گەورەی لە میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا درووستکرد، هەر بەوپێیە باخچەلی ڕایگەیاند: "لە سیاسەتدا هیچ شتێک نییە کە نەتوانین لەگەڵ کەس و لایەنێک گفتوگۆی لەسەر نەکەین و چارەسەری نەکەین، پەیوەندی سیاسییمان، شێوازی ڕەق یان نەرممان پەیوەست نییە بە کەسایەتی یەک بە یەکی تاکەکان، بەڵکو سنووردارە بە بیرۆکە و تواناکانی بیرکردنەوەیانەوە".
سەرۆکی پارتی مەهەپەی تورکی ڕەگەزپەرست ئاماژەی بەوەکرد کە وەک ئاشتی سەردانی ڕیزی دەم پارتی باکووری کوردستان کرد و دەستی بۆ تەوقەکردن لەگەڵیاندا درێژ کرد. گوتیشی: "ئەو دەستەی بۆ تەوقەکردن درێژم کرد، پەیامی یەکڕیزیی نەتەوەیی و برایەتیمانە، چرای ڕووناکییە کە وەک مەشخەڵی یەکەم پەرلەمان و گوتارە بەهێزەکەی بەڕێز سەرۆک کۆمارمان دەدرەوشێتەوە، هیوا و داواکاریە کە دەڵێت وەرن ببنە پارتی تورکیا، ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە، وەرن برایەتی هەزار ساڵە بچەسپێنن، ئێمە لە خۆوە بێ بەهایانە، بەبێزاری و لە پڕو بێ بیرکردنەوە دەست بۆ تەوقە کردن درێژ ناکەین, ئێمە بەبێ هۆکار سڵاو و تەوقە ناکەین".
