شاندێکی یەکێتیی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تاوتوێکرد
شاندێکی یەکێتیی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تاوتوێکرد.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2024، سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەئامادەبوونی شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی یەکگرتوو، پێشوازیی كرد لە شاندێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوانیان و دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئامادەكارییەكانی قۆناغی پاش هەڵبژاردن كرا.
لە بەشێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە قۆناغی دوای هەڵبژاردن، هەردوولا باسیان لەسەر گرنگی پێكهێنانی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای خزمەتكردنی باشتری هاوڵاتیان لە ڕێی دەركردن و هەموواركردنی یاساو رێنماییەكان، بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لە پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی كردەیی باشتر كرایەوە كە بژێوی هاوڵاتیان و خزمەتكردنیان بكرێتە لەپێشینەی كارەكانی داهاتوو، ئەوەش بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوولا.
كلمات مفتاحية
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- یەکگرتوو
- یەکگرتووی ئیسلامی
- یەکێتیی
- هەرێمی کوردستان
- سەڵاحەدین بەهائەدین
- خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
- کابینەی دەیەم
