شه‌پۆلێكی نوێی باران بارین پاكستانی گرتەوە
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به‌هۆی شه‌پۆلی نوێی بارانبارین له باكوری باکستان 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، میدیاکانی پاکستان باسیان لەوەکرد "تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌رده‌وام بون له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ده‌یان ته‌رم كه هێشتا له ژێر قوڕ و داروپه‌ردودان".
به‌گوێره‌ی ئاژانس فرانس پرێس، بارانبارینی له‌ناكاوی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی سوابی پاكستان بوه هۆی داڕمانی سه‌قفی ژماره‌یه‌ك بینا و خان‌و و داخستنی به‌شێكی زۆر له له‌ڕێگه‌وبانه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌دوای بارانبارینه‌كه‌ی ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو دێت كه به‌شێك له پارێزگای خه‌یبه‌ر په‌ختونخوای شاخاوی نزیك سنوری ئه‌فغانستانی گرته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كانی خه‌یبه‌ر پختونخوا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت باسی له‌وه كرد كه چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی سوابی به ته‌واوی وێران بون، ئه‌وه‌ش پشتڕاستیكرده‌وه، ژماره‌ی سه‌ره‌تایی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه نزیكه‌ی 20 كه‌س بوه.
ده‌سه‌ڵاتداران پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه نزیكه‌ی 200 دانیشتوی ده‌یان گوندی زیانلێكه‌وتو هێشتا بێسه‌روشوێنن، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری، ئه‌ركی تیمه‌كانی فریاگوزاری تادێت ئاڵۆزتر بوه.
