شه‌ڕ له حه‌ڵه‌ب په‌ره‌ده‌سێنێت؛ هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی كورد گیانی له‌ده‌ستدا
هه‌سه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌تیی كاتی دیمه‌شقه بۆ سه‌ر دو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كه‌ی حه‌ڵه‌ب، هاوڵاتییه‌كی ژن گیانی له‌ده‌ستدا. ده‌شڵێت، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه دیمه‌شق گه‌یشتونه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی كه تانك و تۆپیان هێناوه بۆ بۆردومانی ئه‌و دو گه‌ڕه‌كه كه ئه‌وه‌ش ئاڵۆزكردنێكی مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی حه‌ڵه‌ب له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌وه‌ی روده‌دات له بۆردومانكردنی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه دیمه‌شقه‌وه ده‌كرێت و ئه‌و موشه‌كانه‌ی هه‌ڵده‌درێن له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه رێڕه‌وه‌كانیان زۆر ئاشكرایه كه له‌ناوچه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه دێنه به‌ره‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه به ئامانجی تێكدانی ئاسایش و نانه‌وه‌ی پشێوی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی كه تانك و تۆپیان هێناوه بۆ بۆردومانكردنی هه‌ردو گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه كه ئه‌وه ئاڵۆزكردنێكی مه‌ترسیداره‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
هه‌سه‌ده له‌باره‌ی دوایین ژماره‌ی قوربانیانی بۆردومانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شقه‌وه، وتویه‌تی، هاوڵاتی فه‌دوا محه‌مه‌د كوردی، 57 ساڵ، كه له بۆردومانی گروپه چه‌كداره‌كاندا بریندارببو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌سه‌ده وتوشیه‌تی، به‌وه‌ش تاوه‌كو ئێستا له ئه‌نجامی بۆردومانی گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر دو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كه، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، میدیای ره‌سمی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شق له زاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی حه‌ڵه‌به‌وه بڵاویكردۆته‌وه، به‌هۆی بۆردومانی هه‌سه‌ده‌وه دو هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و هه‌شتی دیكه برینداربون.
