المطلع
عاجل

post-image

شه‌ڕ له‌ حه‌ڵه‌ب په‌ره‌ده‌سێنێت؛ هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی كورد گیانی له‌ده‌ستدا


23:57 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-12-22
31812

هه‌سه‌ده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تیی كاتی دیمه‌شقه‌ بۆ سه‌ر دو گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كه‌ی حه‌ڵه‌ب، هاوڵاتییه‌كی ژن گیانی له‌ده‌ستدا‌. ده‌شڵێت، گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ دیمه‌شق گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌ تانك و تۆپیان هێناوه‌ بۆ بۆردومانی ئه‌و دو گه‌ڕه‌كه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ئاڵۆزكردنێكی مه‌ترسیداره‌ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده‌، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی دیمه‌شق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی حه‌ڵه‌ب له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌وه‌ی روده‌دات له‌ بۆردومانكردنی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ دیمه‌شقه‌وه‌ ده‌كرێت و ئه‌و موشه‌كانه‌ی هه‌ڵده‌درێن له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه‌ رێڕه‌وه‌كانیان زۆر ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ناوچه‌كانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ دێنه‌ به‌ره‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه‌ به‌ ئامانجی تێكدانی ئاسایش و نانه‌وه‌ی پشێوی.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌ تانك و تۆپیان هێناوه‌ بۆ بۆردومانكردنی هه‌ردو گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ئاڵۆزكردنێكی مه‌ترسیداره‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌.

هه‌سه‌ده‌ له‌باره‌ی دوایین ژماره‌ی قوربانیانی بۆردومانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شقه‌وه‌، وتویه‌تی، هاوڵاتی فه‌دوا محه‌مه‌د كوردی، 57 ساڵ، كه‌ له‌ بۆردومانی گروپه‌ چه‌كداره‌كاندا بریندارببو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

هه‌سه‌ده‌ وتوشیه‌تی، به‌وه‌ش تاوه‌كو ئێستا له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر دو گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كه‌، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، میدیای ره‌سمی سه‌ربه‌ حكومه‌تی دیمه‌شق له‌ زاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی حه‌ڵه‌به‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌هۆی بۆردومانی هه‌سه‌ده‌وه‌ دو هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و هه‌شتی دیكه‌ برینداربون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الناطق باسم الحكومة يعلن لقاءً مرتقباً بين الزيدي وترامب بجدول اقتصادي

الناطق باسم الحكومة يعلن لقاءً مرتقباً بين الزيدي وترامب بجدول اقتصادي

2026-09-23 00:37 5222
الزيدي والشرع يتباحثان حول العلاقات الثنائية والتهدئة بالمنطقة

الزيدي والشرع يتباحثان حول العلاقات الثنائية والتهدئة بالمنطقة

2026-09-23 00:33 4176
الزيدي يستعرض بنيويورك مسار الإصلاحات الاقتصادية وتوفير بيئة استثمارية جاذبة

الزيدي يستعرض بنيويورك مسار الإصلاحات الاقتصادية وتوفير بيئة استثمارية جاذبة

2026-09-22 22:31 5036
السعودية تنفي التسبب بارتفاع تكاليف نقل النفط العراقي وتؤكد: الأسباب أمنية

السعودية تنفي التسبب بارتفاع تكاليف نقل النفط العراقي وتؤكد: الأسباب أمنية

2026-09-22 21:04 5478
أردوغان: ندعم جهود الحكومة العراقية لتعزيز سلطة الدولة وتعزيز الاستقرار

أردوغان: ندعم جهود الحكومة العراقية لتعزيز سلطة الدولة وتعزيز الاستقرار

2026-09-22 20:11 5153
مع إغلاق البورصات.. أسعار الدولار تتراجع في بغداد و أربيل

مع إغلاق البورصات.. أسعار الدولار تتراجع في بغداد و أربيل

2026-09-22 18:23 6435
اختتام الجولة الثالثة من الدوري العراقي الممتاز بانتصارين وثلاثة تعادلات

اختتام الجولة الثالثة من الدوري العراقي الممتاز بانتصارين وثلاثة تعادلات

2026-09-22 18:18 6109
الأمم المتحدة تدعو لخفض التصعيد بالشرق الأوسط وضمان حرية الملاحة البحرية

الأمم المتحدة تدعو لخفض التصعيد بالشرق الأوسط وضمان حرية الملاحة البحرية

2026-09-22 18:17 5038
ترامب: سنتوصل إلى صفقة مع إيران بعد الانتخابات النصفية في أمريكا

ترامب: سنتوصل إلى صفقة مع إيران بعد الانتخابات النصفية في أمريكا

2026-09-22 18:13 4113
دبلوماسية الحبل المشدود: أين تقف بغداد من عواصف الإقليم؟

دبلوماسية الحبل المشدود: أين تقف بغداد من عواصف الإقليم؟

2026-09-22 18:09 9583
رويترز: الحوثيون يسعون لعزل المندب وترامب يتجنب تقديم دعم عسكري

رويترز: الحوثيون يسعون لعزل المندب وترامب يتجنب تقديم دعم عسكري

2026-09-21 22:41 8135
الحكم بحبس جمال الكربولي سنة مع وقف التنفيذ وتغريمه 4.5 ملايين دولار

الحكم بحبس جمال الكربولي سنة مع وقف التنفيذ وتغريمه 4.5 ملايين دولار

2026-09-21 21:38 21972
رئيس الوزراء يبارك توحيد قوات البيشمركة: خطوة لترسيخ الأمن الوطني

رئيس الوزراء يبارك توحيد قوات البيشمركة: خطوة لترسيخ الأمن الوطني

2026-09-21 17:46 23368
البرلمان يتحرك لمواجهة أزمة الوقود ويوصي بمراجعة أسعار المشتقات النفطية

البرلمان يتحرك لمواجهة أزمة الوقود ويوصي بمراجعة أسعار المشتقات النفطية

2026-09-21 17:44 8779
بكوادر وأجهزة متطورة.. العراق يستعد لإطلاق منصة للتبليغ عن النعرات الطائفية

بكوادر وأجهزة متطورة.. العراق يستعد لإطلاق منصة للتبليغ عن النعرات الطائفية

2026-09-21 16:23 10331
استرداد51 مليار دينار في قضية فساد مالي وإداري

استرداد51 مليار دينار في قضية فساد مالي وإداري

2026-09-21 16:18 15379
الإعلان الرسمي لتوحيد البيشمركة تحت مظلة الوزارة ومنظومة الدفاع العراقية

الإعلان الرسمي لتوحيد البيشمركة تحت مظلة الوزارة ومنظومة الدفاع العراقية

2026-09-21 13:54 8316
بالوثيقة.. منح امتحان تعويضي للمتغيبين عن الدور الثاني من الصفوف غير المنتهية

بالوثيقة.. منح امتحان تعويضي للمتغيبين عن الدور الثاني من الصفوف غير المنتهية

2026-09-21 13:50 15243