شەپۆڵێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ئیمارات و ناوچەکە گرتەوە
لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی وڵاتی ئیمارات بارانێکی بەخوڕ باریوە.
سەنتەری نیشتمانی کەشناسی ئیمارات ئەمڕۆ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە ڕایگەیاندووە، کە بارانێکی سووک و مامناوەند لە شاری خورفکان و دەبا ئەلحسن لە پارێزگای شارجە باریووە، هەروەها لەشاری شئم ئەلغەیل لە راس ئەلخەیمە بارانێکی سووک و تەوەین لە فەجیرە بارانێکی مامناوەندی بەخۆیەوە بینیوە.
سەنتەری نیشتیمانی کەشناسی ئیمارات پێشبینی دەکات کەش و هەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە نیمچە هەوربێت و ئەگەری بارانبارین لە هەندێک ناوچە کەناراوییەکان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە هەیە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە شەو و بەیانی سبەی هەینی لە هەندێک ناوچەی کەناراویی و ناوند شێدار دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تەمێکی کەم و بای مامناوەند هەیە.
لە هەرێمی کوردستانیش، ئەمڕۆ پێنجشەممە کەش هەور و باراناویە، ئەم شەپۆلى بارانبارینە سەرجەم ناوچەکەمان دەگرێتەوە هەروەها لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت.
