عامری باس له پێویستی نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگده‌ران و پێویستی به‌شداریكردن له پراكتیكی دیموكراسیدا دەکات
هادی عامری سه‌رۆكی گشتیی ڕێكخراوی به‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی باسی له پێویستی نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگده‌ران و پێویستی به‌شداریكردن له پراكتیكی دیموكراسیدا كرد و راشیگه‌یاند، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گره‌نتی سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی لیژنه ته‌شكیلاتیه‌كانی به‌در، هادی عامری وتی، "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌ره‌نتی سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ن، چ ئێستا و چ له داهاتودا، شانبه‌شانی باقی هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه".
سه‌باره‌ت بهگۆڕانكاریهكانی ناوچه‌كه‌ش، سه‌رۆكی گشتیی ڕێكخراوی به‌در ئاماژه‌ی بهوهكردوه، "جه‌نگی نه‌رم ئه‌مڕۆ زۆر توندتره له شه‌ڕی سه‌ربازی".
له لایه‌كی دیكه‌وه، هادی عامری جه‌ختی له "پێویستی نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگده‌ران و پێویستی به‌شداریكردن له پراكتیكی دیموكراسی" كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رده‌وامیی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات زۆر پێویسته".
