عامری و حەکیم تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان دەکەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت کۆبووەوە و باسیان لە سەرکەوتنی هەڵبژاردن و یەکڕیزی هەڵوێستی نیشتمانی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عامری لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە نووسینگەکەی لە بەغدا پێشوازی لە عەمار حەکیم کردووە”، ئاماژە بەوە دەکات کە: “هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان کرد، کە لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەچوو، و پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش بە هەموو لیستە براوەکان و هێزە سیاسییەکان کرد، و جەختیان لە گرنگی هاوکاری کردەوە لە نێو هەمووان بۆ خزمەتی نیشتمان و هاوڵاتی”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی وڵات کرا، هەروەها ڕێگاکانی هەماهەنگی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری قۆناغی داهاتوو، بەهێزکردنی پرۆسەی دیموکراسی، و کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت و بەرژەوەندییە باڵاکانیان بەدەستبهێنێت”.
