عراقچی: ده‌كرێت سبه‌ی له جنێڤ بگه‌ینه رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتن
عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ده‌كرێت سبه‌ی له جنێڤ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی بگه‌نه رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتن. ده‌شڵێت، روسیا و چین هاوبه‌شی ستراتیژیی ئێمه‌ن، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری جه‌نگدا، بۆ به‌رگریكردن له‌خۆمان پێویستمان به كه‌س نییه.
عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی هیندی، وتی، ئێمه بۆ هه‌ردو بژارده‌ی جه‌نگ و ئاشتی به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سبه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كانمان ده‌كه‌ین. له گه‌ڕی پێشودا به‌ره‌وپێشچون هه‌بون، توانیمان بگه‌ینه جۆرێك له لێكتێگه‌یشتن، پێموایه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه بتوانین شتێك له چوارچێوه‌ی یه‌ك رێككه‌وتندا بونیادبنێین.
وتیشی، پێموایه ده‌كرێت سبه‌ی له جنێڤ بگه‌ینه رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌رانه‌و هاوسه‌نگ.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عراقچی وتی، له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكادا، بنكه‌كانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كه ئامانجی ره‌وا ده‌بن، ئه‌و بنكانه ئه‌مریكین نه‌ك خاكی دراوسێكانمان.
به‌قسه‌ی عراقچی، له‌م ناوچه‌یه ته‌نیا ئیسرائیل خوازیاری شه‌ڕه، ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات ئه‌مریكا بكشێنێته نێو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران، چونكه خۆی به‌ته‌نیا ناتوانێت ئه‌و كاره بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ له‌سێداره‌دانی ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كان بونی نییه. تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ش هیچ كه‌سێك له‌سێداره نه‌دراوه.
عراقچی له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتی، روسیا و چین هاوبه‌شی ستراتیژیی ئێمه‌ن، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری جه‌نگدا، بۆ به‌رگریكردن له‌خۆمان پێویستمان به كه‌س نییه، خۆمان ده‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین.
