المطلع
عاجل

post-image

عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆنگره‌ی سۆسیال دیموکرات بڵاوكرده‌وه‌


14:09 كوردستان
2024-04-04
30216

عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود كه‌ خۆی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات ناساندوه‌ سەرباری ئەوەی دورخراوەتەوە رایگه‌یاند، بە ئیرادەی تاکڕەوانەی چەند کەس و گروپێک بەناوی بەستنی کۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموکرات "شانۆگەریەکی بێ بنەما ساز دەکرێت"، ده‌شڵێت، "لەئه‌مڕۆ بەدواوە ئێمە هیچ بەرپرسیارێتیەکی ئەو ئاینده لێڵ و نارونە هەڵناگرین".

له‌ راگەیەندراوێکدا كه‌ لەلایەن عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود و ئەو ئەندامانه‌ی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی كه‌ له‌ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دورخراونه‌ته‌وه‌، هاتوە، "ئەمڕۆ لەهەنگاوێکی دور لە هەمو پڕەنسیپێکی کاری سیاسی و حزبی، بە ئیرادەی تاکڕەوانەی چەند کەس و گروپێک بەناوی بەستنی کۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان شانۆگەریەکی بێ بنەما ساز دەکرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "بێ بنەمایە چونکە کۆنگرە ئامڕازێکی یاسایی و پەیڕەوییە بۆ نوێکردنەوە و بەزیندو هێشتنەوەی ژیانی حزبی و پێکهاتە و ئۆرگانەکانی و بەرنامە و سیاسەتی حزب، بەڵام ئەوەی بەناوی کۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە دەگوزەرێت دورە لە هەمو بنەماکانی کۆنگرەیەکی تەندروست و ئامانجدار بۆیە پێمان وایە نەک خزمەت بە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ناکات بەڵکو کۆتایی بە پڕەنسیپەکانی کاری هاوبەش و بیروڕای جیاواز لەو حزبەدا دەهێنێت و بەرەو تولە رێیەکی نادیار و داخراوی دەبات".
لە راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "لەئه‌مڕۆ بەدواوە ئێمە هیچ بەرپرسیارێتیەکی ئەو ئاینده لێڵ و نارونە هەڵناگرین و بۆ درێژەدان بە مێژوی حزب و قوربانیدانی شەهیدان و ئامانجە باڵاکانیان ڕێگای خەباتی سیاسی و جەماوەریی دور لە گیانی توند و تیژی و دەمارگیری درێژە پێدەدەین".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لەوەشکراوە، "لە هەنگاوی یەکەمدا بەهاوپەیمانییەک بەناوی سەردەم خۆمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان ساز و ئامادە دەکەین، بۆ داهاتوی نزیک و دوریش لەسەر بنەمای بەهای باڵای خەبات و خزمەتکردنی گەل و نیشتیمان و کاری هاوبەش و رەخساندنی دەرفەتی هاوتا بۆ ئەو ئامانجانە کارنامەی تۆکمەمان دەبێت بۆ درێژەدان بەو کاروانی تێکۆشانەی خۆمان لەڕێکخستنیدا ماندو بوین و قوربانی گەورەمان لەپێناوداوە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

2026-08-20 15:34 1011
قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 2282
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 2745
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 7216
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 3092
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 3352
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 11268
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 3445
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 8832
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 5922
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 21387
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 6765
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 7455
القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

2026-08-19 15:32 6985
باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

2026-08-19 14:47 7596
الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

2026-08-19 14:43 5345
أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

2026-08-19 11:23 7773
​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

2026-08-19 10:01 6549