المطلع
عاجل

post-image

عومه‌ر گوڵپی:داهاتی حه‌وت مانگی رابردوو دوو ترلیۆن و 240 ملیار دیناره‌ و كه‌س نازانێت چی به‌سه‌رهاتووه‌


14:30 كوردستان
2024-05-11
68054

عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی (نیسان/4)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ دو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ده‌شڵێت، "داهاتی حه‌وت مانگی رابردو دو ترلیۆن و 240 ملیار دیناره‌ و كه‌س نازانێت چی به‌سه‌رهاتوه‌".

عومه‌ر گوڵپی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێرناوی (بۆچی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ چوار دواكه‌وت؟) نوسیویه‌تی، "پاش ناردنی‌ (یه‌ك ترلیۆن و 900 ملیار دینار) بۆ هه‌ردو موچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ (شوبات/2 و ئازار/3)ی‌ ئه‌مساڵ له‌ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ دو هه‌فته‌دا، به‌ڵام وا جارێكیتر به‌غدا ناردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ (نیسان/4)ی‌ دواخست، ئه‌م دواخستنه‌ بێ هۆ نیه‌، هه‌روه‌كچۆن توانی‌ به‌ ناردنی‌ دو موچه‌ی‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌ك پابه‌ندی خۆی به‌ بڕیاری دادگاو نیه‌ت باشی‌ خۆی‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دواخستنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ (نیسان/4) له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، ئه‌گه‌ر گریمان هۆكاری‌ سیاسی‌ بێت وه‌ك هه‌میشه‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات به‌غدای‌ پێ تاوانبار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ ته‌نها هۆكارێكی لاوه‌كیه‌ و هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی زۆر به‌ ڕونی‌ بۆ دو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
به‌وته‌ی عومه‌ر گوڵپی، "هۆكاری یه‌كه‌م ڕاده‌ست نه‌كردنی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم به‌ ئه‌ژمێرێكی‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی و پابه‌ندنه‌بونی به‌یاسای بودجه‌، هۆكاری دوه‌میش ئه‌نجام نه‌دانی پرۆسه‌ی ته‌وتینه‌ و تا ئێستا هه‌رێم خۆی‌ له‌ بازنه‌ی‌ چه‌قبه‌ستوی‌ (هه‌ژماری‌ من) ده‌رنه‌كردوه‌ و به‌ پاساوی‌ جۆراوجۆر خۆی‌ له‌م بڕیاره‌ ده‌دزێته‌وه‌ و به‌ زویی‌ نه‌چوه‌ به‌ده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه‌".
ده‌شڵێت، "جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م دو خاڵه‌، به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌ و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی‌ هه‌رێمیشه‌، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات ئاماده‌ نین ده‌ست له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ خۆیان هه‌ڵگرن‌ و ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتیه‌ به‌دیبهێنن‌ و كێشه‌ی‌ موچه‌ كۆتایپێبهێنن".
سه‌باره‌ت به‌داهاتی ناوخۆ، عومه‌ر گوڵپی رایگه‌یاندوه‌، داهاتی‌ ناوخۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ڕاده‌ستی‌ به‌غدا ناكه‌ن به‌ پێی‌ یاساكان، تا هه‌رێمیش ده‌نگی‌ بڵند بێت له‌ داواكردنی‌ موچه‌ و ته‌واوی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌وه‌ له‌ناو خۆش ئه‌و داهاته‌ دیار نییه‌ و كه‌س نازانێت له‌ چیدا خه‌رجی‌ ده‌كه‌ن‌ و بۆ كوێ ده‌چێت؟، داهاتی‌ ناوخۆی‌ سێ مانگی‌ كۆتایی ساڵی‌ 2023  و چوار مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ، كه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به‌ پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ خۆشیان بێت ئه‌وه‌ بۆ هه‌ر مانگێك 320 ملیار دیناره‌، بۆ هه‌ر حه‌وت مانگه‌كه‌ دو ترلیۆن و 240 ملیار دینار ده‌كات و كه‌س نازانێت ئه‌م داهاته‌ چی‌ لێكراوه‌ و بۆ كوێ ده‌چێت؟".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، "سه‌ره‌ڕای‌ داهاتی‌ نانه‌وتی‌، پاش وه‌ستانی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وت به‌ بۆری‌، هه‌رێمی‌ كوردستان ڕۆژانه‌ 250-300 هەزار  به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌ ناوخۆ و به‌ ته‌نكه‌ر ده‌یفرۆشێت، دیسان داهاتی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌م نه‌وته‌ش هیچ كه‌س نازانێت چی‌ لێده‌كرێت و بۆ كوێ ده‌چێت؟".
عومه‌ر گوڵپی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌، "ئێستا كاتیه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌ به‌رپرسانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رسێ حزبه‌ پێكهێنه‌ره‌كه‌ی‌ حكومه‌ت بپرسێت، تا كه‌ی‌ ده‌تانه‌وێت ئه‌م دۆخه‌ درێژه‌ پێبده‌ن؟ بۆچی‌ ناتانه‌وێت خه‌ڵك پشو بدات‌ و موچه‌ وه‌ك مافێكی‌ شایسته‌ بۆ موچه‌ خۆران خه‌رج بكرێت؟ ئایا ئێوه‌ هێنده‌ به‌هێزن، به‌بێ حسابكردن بۆ یاساو خه‌زێنه‌ی‌ گشتی‌‌ و ژیانی‌ هاوڵاتیان، به‌رده‌وام بن له‌م شێوازه‌ سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌؟".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1480
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2641
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 4009
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 3243
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3833
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4572
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3494
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4393
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 3971
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4466
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4517
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4664
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5168
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4240
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5895
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8054
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6008
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7220