عومه‌ر گوڵپی: خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ چاوه‌ڕێی سواڵ و سه‌ده‌قه نییه، له داهاتی غازه‌كه‌ی خۆیان قه‌ره‌بویان بكه‌نه‌وه
عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ چاوه‌ڕێی سواڵ و سه‌ده‌قه‌ی كه‌س نییه، چاوه‌ڕێیه سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی به‌ڵێن بده‌ن كه له داهاتی غازه‌كه‌ی خۆیان قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه.
عومه‌ر گوڵپی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"خەڵکی چەمچەماڵ چاوەڕێی سواڵ و سەدەقەی کەس نییە، تەنیا چاوەڕێیە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بەڵێن بدەن لە داهاتی ئەو غازەی خۆیان کە تەنانەت کارەبای لێ بەرهەمدەهێنن و بە بەغدای دەفرۆشن، قەرەبو بکرێنەوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "جگە لە بەرهەمهێنانی کارەبای (٩٠٪)ی کوردستان کە بە بازرگانی بە خەڵک دەفرۆشرێتەوە، هەمو ڕۆژێک (١،٧٠٠) مێگا وات کارەبای بەرهەمهاتو لە غازی چەمچەماڵ بە باشور‌و ناوەڕاستی عێراق دەفرۆشرێت!" و "هەمو ئەو غازەشی بە ماڵان دەفرۆشرێت لە کێڵگەی غازی کۆرمۆری چەمچەماڵ بەرهەمدەهێنرێت، ناکرێت پشکی خەڵکی چەمچەماڵی تیا نەبێت!"
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "تەنیا داهاتی (١٠) ڕۆژی ئەو کارەبایەی کە بە غازی چەمچەماڵ بەرهەمدەهێنرێت و بە پاريزگاکانی باشور‌و ناوەڕاستی عێراق دەفرۆشرێت، بەسە بۆ قەرەبوی خەڵکی چەمچەماڵ، چاوەڕێی چین؟ بۆ نایکەن؟"
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"خەڵکی زیانلێکەوتوی چەمچەماڵ چاوەڕێی بەتانی بەکارهاتو و خێری کەس نییە، وڵاتەکە دەوڵەمەندە، ژێرخانیان هەمو خێر‌و بێرە، قەرەبوی شایستە مافی خۆیانە."
