عومه‌ر گوڵپی: پێویسته هەرێم نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی بەغدا بكات
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی ده‌رچوی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی موچه له به‌غداوه لەکاتی خۆی بگاته كوردستان پێویسته نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ست بكرێت نه‌وه‌ك ته‌نها 50 ملیار دینار".
گوڵپی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "وه‌ك موژده به خه‌ڵكیان وت له ساڵی 2025 دواكه‌وتنی موچه نامێنێت، 10 ساڵیش ده‌بێت ته‌نها یه‌ك به‌ڵێنیان ڕاست نه‌بوه، به‌رپرسیارێتی موچه‌ی مانگی كانونی دووەمی 2024 له ئه‌ستۆی حكومه‌ته ماوه به‌سه‌رچوه‌كه‌ی هه‌رێمه، تا ئێستا نه‌یداوه".
راشیگه‌یاند، "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به بڕیاری دادگای فیدراڵی و مادده‌كانی یاسای بودجه، له به‌غداوه به‌رده‌وام كێشه بۆ موچه دروست ده‌كه‌ن، گه‌وره و بچوكی به‌رپرسانیان وه‌ك موژده به خه‌ڵكیان وت، ته‌واو، دواكه‌وتنی موچه له ساڵی 2025 نامێنێت، كه‌چی وا چوار ڕۆژیش له مانگی ئازار تێده‌په‌ڕێت، هێشتا موچه‌ی مانگی (٢) هیچ باسێكی نییه! كه‌ی دێت و كه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت؟ ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به جه‌ژنانه؟".
عومه‌ر گوڵپی ده‌شڵێت، "بۆ ئه‌وه‌ی موچه له به‌غداوه له كاتی خۆیدا بگاته كوردستان پێویسته نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ست بكرێت نه‌وه‌ك ته‌نها 50 ملیار دینار، ته‌وتین بكرێت ئه‌گه‌ر به هه‌ژماره‌كه‌ی خۆشیان بێت، لیستێكی پاكی موچه هه‌بێت به پێی یاسا‌و بنه‌ما ژمێریارییه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌وانه‌ی بۆ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌په‌ڕین و (بێجگه ته‌زویر و دیزاین) ده‌نگیان پێدانه‌وه و كردنیانه‌وه به فه‌رمانڕه‌وا بۆ برسیكردنی خه‌ڵك چۆن له دواڕۆژ له‌به‌رده‌م خوادا ده‌وه‌ستن؟".
